YADASHT.jpg

رێكخراوه‌كان داوا ده‌كه‌ن هەڵبژاردنەكانی‌ كوردستان بەپێی‌ یاساو لەكاتی‌ خۆیدا ئەنجام بدرێت

Mar 18, 2018  |   هەواڵەکانی پەی 

ئه‌مڕۆ (2018/3/18) له‌شاری هه‌ولێر له‌ هۆڵی‌ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان، كه‌مپینێك به‌ به‌شداری زیاتر لە (100) رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی و زیاتر لە (100) كەسایەتی راگه‌یه‌ندرا. له‌كه‌مپینه‌كه‌دا رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان یاداشتێكییان به‌ زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی) ئامادە كردووە بۆ (سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان،گشت فراكسیۆنەكانی‌ پەرلەمان، سەرۆكایەتی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان، گشت لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردن و راپرسی، نوێنەرایەتی‌ و كونسوڵخانەكانی‌ وڵاتان لە هەرێمی‌كوردستان)، داوا ده‌كه‌ن كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاری بكرێـت و لایه‌نه‌ یاسایی و سیاسیه‌كانی داواكه‌شیان روونكردۆته‌وه‌. له‌به‌شێكی داواكه‌شیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تا (2018/4/6) كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاری نه‌كرێت ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی جارێكی تری په‌رله‌مان و قه‌یرانه‌كان .

ده‌قی یاداشته‌كه‌:
بۆ بەڕێزان/
-سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
-گشت فراكسیۆنەكانی پەرلەمان
-سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان
-گشت لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان
-كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی
-نوێنەرایەتی و كونسوڵخانەكانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان
-نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان

بەرێزان : ئەركی هەموولایەكە بە پەلە كاتی هەڵبژاردن دیاری بكەن، و ئەم بێدەنگی و دەستی دەستی كردنەی لایەنەكان بەرامبەر یاسا دەیكەن رای بگرن:
یەكەم: لە رووی یاساییەوە:
1-بەپێی بڕگەی (1) لە ماددە یەكەمی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە دەستوریەكانی هەرێم، و پیادەكردنی بڕگەی (2) لە ماددەی دەیەم لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت، كاتی هەڵبژاردن دیاریبكرێت .( )
2-بەگوێرەی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان ژمارە (1)ی ساڵی 2017 تەمەنی پەرلەمان، درێژكراوەتەوە لە 6/11/2017 بۆ 6/11/2018 و تەمەنی پەرلەمان كەمتر لە هەشت مانگی ماوە.( )
3—بەگوێرەیی یاسا دەبێت بەر لە 6/9/2018 هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

دووەم: كۆمسیۆن و تۆماری دەنگدەران:
بە گوێرەی پەیرەوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن (180) رۆژ پێویستە بۆ خۆئامادەكردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە لایەكی ترەوە تا ئێستا تۆمارێكی دەنگدەرانی پاك نیەو هەموولایەك داوای پاك كردنەوەی دەكەن، تەنانەت لە لای هەندێك لایەن بووە بە مەرج بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن، بەبێ ئەوەی سەرەتاكانی پاك كردنەوەی تۆمارەكە راگەیەنرابێت، یا بودجەی بۆ تەرخان كرابێت. بۆ ئەوانەی دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و داوای پاك كردنەوەی ئەو تۆمارە دەكەن دەبوو هەموو رێگایەك بگرنە بەر بۆ دیاریی كردنی رۆژی هەڵبژاردن و تەرخان كردنی بودجەو پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
1-بە گوێرەیی یاسایی ژمارە (2)ی ساڵی ٢٠١٧، دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێم دراوە بە سەرۆكی حكومەت.
2-كەواتە بە گوێری یاسا دەبوایە لە 6/3/2018 بڕیاری هەڵبژاردن بدرایەو كاتەكەی دیاری بكرایە، و بودجە تەرخان بكرایە تا كۆمسیۆنیش كاتی هەبێت بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن.
3-سەرۆكی پەرلەمان نامەی دەستلەكار كێشانەوی پێشكەش كردووە، بەگوێرەی پەیرەوی ناوخۆ دەبێت دوای دەست لەكاركێشانەوە یەكسەر سەرۆكی نوێ هەڵبژێردرێت، بۆیە دانیشتنەكانی ئێستای پەرلەمان لەرووی یاساییەوە بێ بنەمایە، جگە لەوەش ئێستا سەرۆكی پەرلەمان كاندیدە بۆ هەڵبژاردنی عێراق كە ئەمەش وا ئەكات لە دوای هەڵبژاردن پەرلەمانی كوردستان بە ناچاری دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان پەسند بكات، ئەمەش دووبارە ئەگەری پەككەوتنی پەرلەمان دەهێنێتە پێشەوە.

سێیەم: لە روویی سیاسییەوە:
1-لە 12/5/2018 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت و دوای هەڵبژاردن حكومەتی نوێ دروست دەكرێت، كە دەبێت كورد هەوڵا بۆ مافەكانی بدات، لە كاتێكدا كورد لە ناوخۆی خۆی خاوەنی حكومەتێكە كە لایەنەكان تیاییدا كشاونەتەوەو تەنها یەكێتی و پارتی و توركمانی تیایەو (13) پۆست بە وەكالەت بەڕێوە دەچێت.
2-لە كاتێكدا هەڵبژاردنی عێراق بەر لە كوردستان ئەنجام دەدرێت، ئەگەر كاتی هەڵبژاردن لە ئێستادا دیاری نەكرێت ئەگەری ئەوە هەیە ئەو لایەنانەی دەنگیان كەم دەكەن لە هەڵبژاردنی عێراق، ئەوكات رێگری دروست بكەن بۆ دیاری كرنی كاتی هەڵبژاردن، بە پێچەوانەشەوە ئەوەی دەنگی زیاتر بهێنێت پەلەی هەڵبژاردنیەتی، ئەمەش ئەگەری گرژیی نێوان لایەنەكان زیاتر دەكات.
3-لە كاتێكدا ئەگەر كورد یەك ریز نەبێت لەسەر بنچینەی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، لە كۆی (329) كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەنها (56) كورسی بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە بە كەركوكیشەوە، كە (20) لایەنی سیاسیی لە كوردستان ركابەریی لەسەر دەكەن، بێگومان رەوشەكە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان ناكەوێتەوە.
لەكۆتاییدا پێویستە بڵێین:
(پارتی دیموكراتی كوردستان)، كە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەدەستەوەیە، بەپێیی یاسا دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمیش كە پەیوەندیدارە بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنەوە لەدەستی سەرۆكی حكومەتدایە، دوای ئەوەی بەڕێزیان نامەی فەرمییان لەم بارەیەوە بۆ پەرلەمان ناردووەو دوو جار لەگەڵا پەرلەمان و دوو جاریش لەگەڵا كۆمسیۆن كۆبونەتەوە، ئاخۆ هۆكار چیە تا ئێستاش نە بودجەی دیاریكردووە بۆ هەڵبژاردن و نە رۆژی هەڵبژاردنیشی پێ دیاریكراوە!؟
(یەكێتی نیشتمانی كوردستان) كە رایانگەیاندووە مەرجیان پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەران و هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە، لەهەمان كاتدا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی كۆمسیۆن بەشدارن، تائێستاش بەكردەوە هیچ هەنگاوێكیان نەناوە بۆ تەرخانكردنی بودجەی هەڵبژاردن و دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
هەریەكە لە (بزوتنەوەی گۆڕان) و (یەكگرتووی ئیسلامی) و (كۆمەڵی ئیسلامی) كە دەڵێن ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و تاكە مەرجیان پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەرانەو نوێنەریان لە كۆمسیۆن و پەرلەماندا هەیە، بەڵام هەنگاوی كردارییان لەو بارەیەوە نەناوە كە دەبوایە لە (6/3/2018)ەوە رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت!
حزبە سیاسیەكانی تر كە هاتوونەتە سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان و خۆیان ئامادە كردووە كە لیستیان هەبێت بۆ پەرلەمانی ئاییندەی كوردستان، وەك: (هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری)، (نەوەی نوێ)، هەروەها لایەنەی سیاسیەكانی تری وەك (حزبی شیوعی) و (بزوتنەوەی ئیسلامی) و (حزبی زەحمەتكێشان) و (حزبی سۆسیالیست) و لایەنەكانی تر، هیچ هەنگاوێكی كرداری و هەڵوێستێكیان نەبووە كە كار بكەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەكات و ساتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ئێستا كە تۆماری دەنگدەران پاك نەكراوەتەوە، پێداویستیە لۆجستیكیەكان دابین نەكراون، یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكراوە، بودجەی پێویست تەرخان نەكراوە، رۆژی هەڵبژاردن دەستنیشان نەكراوە، ئەگەر لەماوەی كەمتر لە مانگێك رۆژی هەڵبژاردن دیاری نەكرێت و بودجە تەرخان نەكرێت و ئەو هەنگاوانە نەنرێن، بە دڵنیاییەوە جارێكی تریش لەلایەن هێزە باڵادەستەكانەوە تەمەنی پەرلەمان درێژ دەكرێتەوەو هەڵبژاردنەكان دوادەخەنەوە، یا هەڵبژاردنێكی بێ سەروبەر ئەنجام دەدەن، بەمەش ئەم حكومەتە شكستخواردووە بەردەوام دەبێت، گرفت و قەیرانەكانی رووبەڕووی خەڵكی كوردستانیان كردۆتەوە لە بڕینی قوت و دروستكردنی دەیان قەیرانی تر درێژەیان دەبێت، لە دواجاردا ئەم حكومەتە ناتوانێت لەبەردەم حكومەتی عێراقیدا مافەكانی خەڵك بەدەست بێنێت.
ئێمە وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و رۆشنبیران و ئەكادیمیانی كوردستان، رایدەگەیەنین كە ئەو رەوشەی دەگوزەرێت، لە دواخستنی هەڵبژاردنە گشتیەكان و نەبەستنی كۆنگرەی حزبەكان و بەسەر چوونی ماوەی یاسایی دام و دەزگا شەرعیەكان و بوونی گەندەڵییەكی زۆر و قەیرانی دارایی دروستكراو و خراپی باری بژێویی خەڵكی كوردستان، لەگەڵ ڕێڕەوی سیاسەتی دەولیدا ناگونجێت و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ بوونی گۆڕانكاریدان و ئەمەش لەگەڵ خواستی خەڵكی كوردستاندا وێك دێتەوە.
بۆیە داوادەكەین پێویستە بۆ رێزگرتن لە یاسا، بۆ پاك كردنەوەی تۆماری دەنگدەران، بۆ دروستكردنەوەی حكومەتێكی نوێ، پەلە بكرێت لە دیاری كردنی رۆژی هەڵبژاردن، و هاوكات بودجەی پێویست بۆ هەلبژاردن تەرخان بكرێت بۆ ئەوەی كۆمسیۆن دەست بە هەنگاوە پراكتیكیەكان بكات و وەبشتوانرێت چاودێری و لێپرسینەوەی كارەكانی كۆمسیۆن بكرێت. ئەمەش بە تایبەت ئەركی پێنج لایەنەكەیە كە كۆمسیۆنیان پێك هێناوەو زۆرینەن لە پەرلەمان، چونكە تاكە بژاردە بۆ دەرچوون لەقەیرانەكان هەڵبژاردنێكی یاسایی پاك و بێگەردە. هەر لەم سۆنگەیەوە ئەم یاداشتە بەفەرمی ئاراستەی سەرجەم لایەنەكان دەكەین و چاوەڕێی وەڵامیان لێ دەكەین، بۆ ئەوەی بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرابێت كە كامە لایەن پەرۆشی چاكسازی و چارەسەرییەو بەڕاستی لەگەڵا هەڵبژاردندایەو كامە لایەنیشە نایەوێت هەڵبژاردن بكرێت و كێشەو قەیرانەكانی ئەم هەرێمە چارەسەر بكرێن.
لەگەل رێزدا
18/3/2018

 

*-ناوی رێكخراوەكان:
1. ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپیێدان (PAY)
2. پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی (ILDK)
3. ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID)
4. سەنتەری پەرەرپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
5. رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA)
6. پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن (KIE)
7. دەزگای ستاندەرد بۆ راگەیاندن.
8. تۆری هاوپەیمانی رێكخراوە ناحكومیەكانی كوردستان (كە 27 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
9. تۆڕی رێكخراوەكانی هەڵەبجە (كە 25 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
10. تۆڕی ستارت (كە 3 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
11. تۆڕی لیدەر بۆ پێگەیاندنی سەركردە (كە 5 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
12. تۆڕی نەوەكانی ئاشتی (كە 10 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
13. تۆڕی بونیادی رێكخراوەكانی گەرمیان (كە 7 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
14. تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەكان (كە 7 رێكخراو لەخۆ دەگرێت)
15. رێكخراوی ئایدیا بۆ دیموكراسی و هۆشیاری كۆمەلگە
16. ئەكادیمیایی ئینگلیزی كوردی بۆ پەروەردەو راهێنان
17. رێكخراوی هەڵوێست
18. رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان (KEODD)
19. رێكخراوی پایتەختی ئاشتی
20. رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی (STOP)
21. رێكخراوی گەیاندن بۆ چالاكیە دیموكرسیەكان و مافی مرۆڤ.
22. رێكخراوی ماڵی سەركەوتن بۆگەشەپێدانی تواناكان
23. پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان (NIIR)
24. رادیۆی دەنگ
25. ناوەندی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ
26. رێكخراوی سكاڵا بۆ پرسەكانی ئافرەت
27. رێكخرای دیمەن بۆ پرسە كۆمەڵایەتیەكان
28. ئینستتیۆتی برادۆست بۆ گەشەپێدان (BID)
29. رێكخراوی چاوی زانكۆ
30. رێكخراوی كوردۆ زانست بۆ دیموكراسیەت و مافی مرۆڤ
31. رێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری كوردستان (KEDO)
32. پەیمانگای مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی هەرێمایەتی
33. رێكخراوی رونیا بۆ هوشیاری و تەندروستی
34. رێكخراوی (wise) بۆ پەروەردەو فێركردن
35. رێكخراوی لیزا بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
36. رێكخراوی دەڤەری برادۆست بۆ گەشت و گوزار
37. رێكخراوی سەروەریی هەڵەبجە
38. رێكخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەكانی ژنان
39. رێكخراوی فیوچەر
40. رێكخراوی جیوگرافیای گشتی كوردستان
41. رێكخراوی بێداری
42. رێكخراوی هیوا
43. رێكخراوی نیشتیمانی كورد
44. نوێنەرایەتی سلێمانی رێكخراوی سروشتی كوردستان
45. سەنتەری پەرەپێدانی لاوان
46. رێكخراوی كورد-ماد بۆ گەشەپێدانی كولتوری و دیموكراسی
47. گروپی دەواری خزمەت
48. رێكخراوی ئاراستەی نوێ‌
49. رێكخراوی پێكەوەژیان
50. رێكخراوی بەسە Enough
51. رێكخراوی پەرەپێدانی پەروەردەیی
52. رێكخراوی‌ مروڤ دۆست بۆ گۆشەپێدانی‌ كەلتوور
53. رێكخراوی هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگا
54. رێكخراوی كۆژین بۆ گەشەپێدان
55. رێكخراوی چاو بۆ ئازادی و مافەكانی مرۆڤ
56. ئینستتیونی لۆبی بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
57. رێكخروای گەشەپێدانی خوێندكاران و گەنجان (SYEO)
58. رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
59. رێكخراوی ئەمەك بۆ پرسی ئەنفال
60. رێكخراوی هۆشیاری كۆمەڵگە
61. رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
62. رێكخراو دوارۆژ بۆ پێگەیاندنی ئافرەتی سەركردە
63. رێكخراوی پەرەپێدان بۆ تواناكانی گەنجان
64. رێكخراوی ئەزموون AOCD
65. رێكخراوی سینا بۆ توێژینەوەو پەرەپێدان
66. سەنتەری بوار بۆ توێژینەوەی سیاسی وستراتیژی
67. رێكخراوی فری پرێس بۆ داكۆكی و تازەگەری ورا‌‌هێنان لەبواری میدیایی
68. رێكخراوی سێلف كەیربۆ گەشەپێدان و هۆشیاری تەندروستی
69. رێكخراوی دۆستایەتی بۆگەشەپێدان و هاوكاری مرۆیی
70. رێكخراوی ئیلهام بۆگەشەپێدانی توانای منداڵان
71. رێكخراوی زار بۆ بەرگری لە ئازادییەكان
72. رێكخراوی رایەڵا بۆ راهێنان و پەرەپیدانی مرۆیی
73. رێكخراوی هەلمَەتی دادپەروەری
74. گروپی ئەڵوەن گرافی
75. رێكخراوی‌ جەستە بەخشان لەكوردستان
76. یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی
77. ڕێكخراوی داكۆكی لەزانكۆو پەیمانگاكان
78. رێكخراوی دووربین بۆ پرسە سیاسی و ئابوریەكان
79. رێكخراوی ژینگە دۆستانی گەریمان
80. رێكخراوی ئاشتی و ماف
81. رێكخراوی سارێژ بۆ كاری خێرخوازی
82. رێكخراوی چاوگەی هونەری
83. رێكخراوی هەناسە بۆ پەرەپێدانی ژینگە
84. رێكخراوی شلێر بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەیی
85. رێكخراوی هۆشیاریی لاوان
86. رێكخراوی هیوای تەندروستی
87. رێكخراوی هاریكاری مرۆیی
88. سەنتەری كات بۆ هۆشیاری و راهێنانی لاوان
89. رێكخراوی دەوەن بۆ ژینگە پارێزی
90. رێكخراوی داهێنان بۆ هەمووان
91. رێكخراوی ماب
92. رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
93. رێكخراوی شەفافیەت بۆ دژە گەندەڵی
94. رێكخراوی هەوڵ بۆ لیكۆلینەوە لە دیاردەكانی تاوان
95. ڕێكخراوی چاودێر بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ
96. ڕێكخراوی ئادان بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵگە
97. ڕێكخراوی كڵپە بۆ دیموكراسی و مافی مرۆڤ (KODDHR)
98. ڕێكخراوی هزری گەنج بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ (HGODHRD)
99. ڕێكخراوی پێگەی تاك
100. ڕێكخراوی دەریاچە بۆ پاراستنی ژینگەو سامانی ئاو
*-ناوی كەسایەتیەكان:
1. پەیمان عیزەدین- پارێزەر
2. مەسعود عبدالخالق-سەرۆكی دەزگای ستاندارد
3. د.سەروەر عبدالرحمن عمر- مامۆستای زانكۆ
4. كەمال رەئوف- رۆژنامەنوس
5. كاردۆ محەمەد- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
6. د.خامۆش عومەر- مامۆستای زانكۆ
7. جەواد سەعید- راوێژكاری پەرلەمان
8. د.دلێر ئەحمەد حەمەد- راوێژكاری پەرلەمان
9. محەمەد شارەزوری- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
10. جوتیار مەجید- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
11. د.دانا سەعید سۆفی- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
12. خەمان زرار- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
13. رازاو مەحمود فەرەج- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
14. شەونم محمد غەریب- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
15. عدنان عوسمان- پەرلەمانتاری خولی پێشوو
16. كەمال چۆمانی- نوسەر و رۆژنامە نوس
17. شوان سابیر مستەفا- مافناس و چالاكوانی مەدەنی
18. هیوا عەلی- چالاكوانی مەدەنی
19. شیلان عەلی- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
20. هێمن ئەنوەر جەوهەر- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
21. شوخان رەزا- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
22. ئومێد قەرەداغی- توێژەر و ماموستای زانكۆ
23. بەهرە حەمەرەش- چالاكوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس
24. ئارێز دارا- راگەیاندنكار و چالاكوانی مەدەنی
25. فەرمان رشاد- چالاكوانی مەدەنی
26. داستان جەعفەر- چالاكوانی مەدەنی
27. ئارام سەردار- راگەیاندنكار و چالاكوانی مەدەنی
28. رێبین فەتاح – رۆژنامەنووس
29. یونس حەمەد- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
30. دەرون نەجیب- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
31. دێرین عەلی – چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
32. ئیبراهیم عەباس – چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
33. سێوە فاتح – چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
34. ئاسۆ قادر عبداللە- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
35. جیهاد حویز محمود- چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
36. ئەحمەد جمیل كاوانی – مافپەروەر و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی
37. ئاكۆ عبدالمجید سعید- ماموستا
38. د.ئیسماعیل نجم الدین- مامۆستای زانكۆ
39. ئاسۆس نامق براخاس- مامۆستای زانكۆ
40. فارس موراد حمشین- مامۆستاو چالاكوانی مەدەنی
41. باخان جەعفەر- چالاكوانی مەدەنی
42. فتاح حسن قەلاتی- مامۆستاو چالاكوانی مەدەنی
43. كاكەزیاد حمد عبدالله – چالاكوانی مەدەنی
44. هۆگرعبدالرحمن سعید- چالاكوانی مەدەنی
45. حیسام بەرزنجی- چالاكوانی مەدەنی
46. هێمن مامند- رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی
47. ماجد خەلیل- مامۆستای زانكۆ
48. جێگر برادۆستی- چالاكوانی مەدەنی
49. قارەمان خۆشناو- چالاكوانی مەدەنی
50. ساكار عەزیز رەشید- مامۆستای زانكۆ
51. بەهرۆز جەعفەر- چالاكوانی مەدەنی
52. ئەحمەد كاوانی- پارێزەر
53. سەردار عەلی حسین-مافناس
54. سەعید مەولود- مامۆستای زانكۆ
55. ناجی عومەر اسماعیل- چالاكوانی مەدەنی
56. لێزان ابوبكر- چالاكوانی مەدەنی
57. فەریدە فەرهاد- مافپەروەر و چالاكوانی مەدەنی
58. ڕێژنە مجید- چالاكوانی مەدەنی
59. ڕێبین سەباح- پارێزەر و چالاكوانی مەدەنی
60. بابان جەعفەر- چالاكوانی مەدەنی
61. م.سرتیپ خالص حسین- مامۆستای زانكۆ
62. م.خۆشی عوسمان عبدللگیف- مامۆستای زانكۆ
63. د.حسین شفیق حسین- مامۆستای زانكۆ
64. م.ڕێژین غریب نوری- مامۆستای زانكۆ
65. م. شوان اسعد قادر مصگفی- مامۆستای زانكۆ
66. م چرۆ عپمان عبداللگیف- مامۆستای زانكۆ
67. د كاوان صلاح الدین عپمان- مامۆستای زانكۆ
68. م.گۆنا عوسمان فارس- مامۆستای زانكۆ
69. م.شاكر محمود احمد- مامۆستای زانكۆ
70. بەناز حمە رشید حسن-مامۆستای زانكۆ
71. ئاراس مسعود اسماعیل- مامۆستای زانكۆ
72. د.سەباح محمد بەرزنجی- پەرلەمانتاری خولی پێشوو و مامۆستای زانكۆ
73. نزار لەتیف ئەحمەد- مامۆستای زانكۆ
74. لانە عبدالحمید محمد نوری- مامۆستای زانكۆ
75. ریباز كەمال غەریب- چالاكوانی مەدەنی
76. سەروەت محمد عبدالكریم- چالاكوانی مەدەنی
77. قەیسەر رەحمان- چالاكوانی مەدەنی
78. ئیقبال غەفار- چالاكوانی مەدەنی
79. فەرهاد قادر- چالاكوانی مەدەنی
80. جەوهەر عەزیز- چالاكوانی مەدەنی
81. مەهدی عمر سالح- مامۆستای زانكۆ
82. هیمن حسن محمد- مامۆستای زانكۆ
83. هەڵەت رشید عبداللە- مامۆستای زانكۆ
84. دیمەن ئەحمەد سەعید- مامۆستای زانكۆ
85. دیلان جەمال قادر- مامۆستای زانكۆ
86. فریاد مەعروف محمد- پارێزەر
87. د.قارەمان نادر- مامۆستای زانكۆ
88. زانا تەیفور- مامۆستای زانكۆ
89. د.هۆشمەند عەلی مەحمود- مامۆستای زانكۆ
90. د.ئاری ئەنوەر زبیر- مامۆستای زانكۆ
91. عەلی ئیلنجاغی- پێشمەرگەی دێرین
92. حاكم پێشرەو سەید برایم- پێشمەرگەی دێرین
93. د.ئەكرەم خامۆش- مامۆستای زانكۆ
94. هونەر فازل رشید- مامۆستا
95. سەركەوت هادی حمە كریم- پێشمەرگەی دێرین
96. عفان محمود احمد- مامۆستا
97. هاوڕی محمد رسول- مامۆستای زانكۆ
98. زەینەب عمر حمە احمد- مامۆستای زانكۆ
99. شاكار نوری- رۆژنامە نوس
100. خێلان حسین- چالاكوانی مەدەنی
101. نیان حكیم اسماعیل- مامۆستای زانكۆ
102. شیلان ئارام ئەكرەم- مامۆستای زانكۆ
103. جعفر حمە ئەمین- پێشمەرگەی دێرین

 

ده‌قی یاداشته‌كه‌ به‌هه‌رسێ‌ زمان: