دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، رێکخراوێکی زانستیی کوردستانی، ناحکومی سەربەخۆی قازانج نەویستە، کەسایەتییەکی یاسایی سەربەخۆی هەیە، لە رووی کارگێڕی و داراییەوە بەپێی یاسا سەربەخۆیە، بە نیگایەکی گەشبینانە کاردەکات بۆ سودی گشتی لە پێناو فەرمانرەواییەکی پێگەیشتوو لە هەموو بوار و ئاستەکاندا.
دامەزراوەی پەی لە (٢٦/١١/٢٠١٣) لە لایەن فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ناوی (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان) بە کۆدی (١٤٠٦) تۆمارکراوە، دواتریش لە (٢٠/٢/٢٠٢٢) بە فەرمی لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی عێراقی فیدڕاڵ لە بەغدا بە ژمارە (1ES2202020) بەناوی (رێکخراوی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان) تۆمارکراوە.
داوتر لە ئەنجامی بەرفراوانتربوونی بوارەکانی چالاکییەکانی پەی و یەکخستنی ناوەکان لە رووی کارگێڕییەوە لە (٥/٣/٢٠٢٤) لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی عێراقی فیدڕاڵ و لە (١٢/٥/٢٠١٤) لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان).
دامەزراوەی پەی، مەبەستێتی لە رێگای توێژینەوەی زانستی و ستراتیژی، بەشدارییەکی دروست بکات بۆ باشترکردنی باری پەروەردەیی، یاسایی، تەندروستی، ئابوری و سەرجەم بوارە جیاجیاکانی سیستەمی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستان، تا هاوکارێکی راستەقینە و پردێک بێت بۆ بەستنەوەی کۆمەڵەمەدەنییەکان بەیەکتری بۆ هێنانەکایەی کۆمەڵێکی مەدەنی ئاسودەی بەختەوەر لە هەرێمی کوردستان.
- لە ساڵی ٢٠١٤ پرۆژەی (دیاردەی وازهێنان لە خوێندن لە هەرێمی کوردستان) ی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (هاوبەندی نێودەوڵەتی بۆ بەها مرۆڤایەتییەکان) ئەنجامداوە.
- لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ پرۆژەی (کاری هاوبەشی نێوان رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان) ئەنجامداوە کە لە لایەن (فەرمانگە رێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان)ەوە پاڵپشتی کراوە.
- لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە تاکو ئێستا بە پاڵپشتی رێکخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموکراسی ئەمریکی (NED) پرۆژەی (چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبات).
- لە ساڵی ٢٠١٧ بە هاوکاری رێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO) پرۆژەی (رەوشی خوێندنی پیشەیی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵبجە) ی ئەنجامداوە کە لەلایەن رێکخراوی (NPA)ی نەرویجی پاڵپشتی کراوە.
- لە ساڵی ٢٠١٧ بە هاوکاری لە ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) پرۆژەی (خوێندنی ناحکومی لە نێوان کوالیتی و بازرگانیدا)ی ئەنجامداوە کە لەلایەن رێکخروای (NPA)ی نەرویجی پاڵپشتی کراوە.
- لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠٢٤ لەسەر ئەرکی خۆی لە بواری چاودێریدا چەندین راپۆرتی لەسەر وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
- لە ساڵانی ٢٠١٤ – ٢٠٢٤ لەسەر ئەرکی خۆی لە بواری چاودێریدا چەندین راپۆرتی لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.
- ساڵی ٢٠٢١ بە پاڵپشتی پەیمانگای دیموکراسی نیشتمانی ئەمریکی (NDI) پرۆژەی (چاودێری جێبەجێکردنی سیاسەت و رێوشوێنەکانی باجی خانوبەرە لە هەرێمی کوردستان) ئەنجامدراوە.
ئەو پرەنسیپ و بەهایانەی دامەزراوە پێوەی پابەندە بریتین لە:
١- پەیماننامە و رێککەوتننامەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، بە تایبەتی لە بواری توێژینەوە و زانست و پەروەردە و فێرکردندا.
٢- دیموکراسی و رێزگرتن لە سەروەری یاسا.
٣- کاری خۆبەخشی و هاوکاری مرۆیی و بەرژەوەندی گشتی
٤- بێلایەنی، بیرکردنەوەی زانستییانە و ئەکادیمیانە، شەفافییەت، سەربەخۆیی، راستگۆیی، لێبوردەیی و گیانی جیاوازیی نەکردن.
٥- هاوکاری، هاوبەشی، دابینکردنی هەلی یەکسان، باڵانسی جێندەری و بەدەستهێنانی متمانەی سودمەندان، بەرپرسیارێتی و پاراستنی تایبەتمەندێتی و نهێنییە کەسییەکان.
د.سەروەر عەبدولرەحمان عومەر
Dr.Sarwar Abdulrahman Omar
بابان جەعفەر حەمە
Baban Jafar Hama
هونەر ئەحمەد حسێن
Hunar Ahmad Husen
د.سەروەر عەبدولرەحمان عومەر
ژمارەى مۆبايل: 009647701564576
ئيمەيل: [email protected]
Tel: 009647701564576
Email: [email protected]
Dr.Sarwar Abdulrahman Omar
Degree: PhD in History
Tel: 009647701564576
Email: [email protected]
ئارێز دارا جەلال حەفید
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری راگەیاندن
ئیمەیل:
[email protected]
Arez Dara Jalal Hafid
work address: Media Manager
Email: [email protected]
روانگە فایەق عەلی
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری پرۆژەكان
ئيمةيل: [email protected]
Rwanga fayaq ali
work address: Project Manager
Email: [email protected]
میران حسین حسن
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان
ئیمەیل: [email protected]
Miran Husen Hassan
work address: Communications Manager
Email: [email protected]
فریاد مەعروف محەمەد
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری یاسایی
ئیمەیل: [email protected]
Fryad Maaruf Muhammad
work address: Legal Manager
Email: [email protected]
ڤیان محەمەد قەرەنی
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری نوسینگەی هەولێر
ئیمەیل: [email protected]
Vian Mohammed Qarany
work address: Erbil Office Managaer
Email: [email protected]
شۆخان مەحمود عبدالمجید
ناونیشان لە رێكخراو: بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی هەولێر
ئیمەیل: [email protected]
Shokhan Mahmud Abdulmajid
work address: Erbil Office Communication Managaer
Email: [email protected]