2.jpg

32 ساڵ لەمەوبەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو

Jun 4, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

دوای ئەوەی لە 19/5/1992دا و (32) ساڵ بەر لە ئێستا یەكەم هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی پەڕلەمانی كوردستان ئەنجامدرا، ئەوەش یەكەمین هەڵبژاردنی گشتی هەرێمی كوردستان بوو دوای ڕاپەڕینی گەلی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس.

لە ھەڵبژاردنەكە بۆ (100) كورسی پەرلەمان بوو لەگەڵ ئەوەشدا (5) كورسی تایبەت كرا بۆ كەمایەتی سریانییەكان بەمەش  پەرلەمانی كوردستان لەوكاتە لە (105) كورسی پێكھاتبوو.

ئەو حزبەی كورسی بەدەستدەھێنا دەبووایە زیاتر لە 7% دەنگەكان بەدەستبھێنێت، هەر لەو هەڵبژاردنەدا 178 بنكەی دەنگدان كرایەوە.

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆش لە 4/6/1992، جەوھەر نامیق سالم وەك سەرۆكی پەرلەمان ھەڵبژێردرا، د. فوئاد مەعسوم وەك سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دیاریكرا.

دوای (32) ساڵ بەسەر یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا، ئێستا ئەم پەرلەمانە زیاتر لە ساڵێكە بەپێی یاسا بوونی نەماوە و چاوەڕوان دەكرێت لەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام كەس نازانێت جارێكی تر یەكەم كۆبوونەوەی كەی دەبێت لەم خولەدا.

دامەزاروەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە چوارچێوەی چاودێریكردنی پەرلەمان تاكو ئێستاكە چەندین راپۆرتی لەسەر خولەكانی رابردووی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردۆتەوە، لە نوێترین راپۆرتیشدا بەیانی راپۆرتێكی تایبەت بڵاودەكاتەوە.