draw1.jpg

(50%) كاندیدەكانی پەرلەمانی كوردستان نوسيویانە تەنیا دەزانن بخوێننەوەو بنوسن

Jun 24, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

(50%) كاندیدەكانی پەرلەمانی كوردستان بڕوانامەیان نیە
"نوسيویانە تەنیا دەزانن بخوێننەوەو بنوسن"
ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی موچە فەوتاوەكانیاندا كە بوون بە پەرلەمانتار ( مانگ بە نایاسای موچەیان وەرگرت
رۆڵی پەرلەمان لە ئەركەوە گۆڕاوە بۆ ئیمتیاز
"هەر ئەوەش وایكردووە كواڵیتی بەوشێوەیە دابەزێت"
درەو:
سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‏‏گەشەپێدان دەڵێت: بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی(50٪)ی پەرلەمانی کوردستان بڕوانامەیان نییە و نوسیویانە تەنیا دەزانن ‏بخوێنەوە و بنوسن.
سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‏‏گەشەپێدان, كە بەشێك لە ‏كارەكانیان چاودێریی كارەكانی پەرلەمانی ‏كوردستانە, ‏ئاشكرای دەكات: بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی ‏پەرلەمانی ‏كوردستان(406)یاسا دەرکراون، (25)‏‏ یاسایان وەك خۆی ‏جێبەجێ‌ كراون و (136)یاساش ‏هەڵوەشاونەتەوە یان كاریان پێناكرێت. ‏
سەرۆكی رێكخراوی پەی لە لێدوانێكدا بە روداوی راگەیاندووە: رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‏‏(ئیمتیاز ) گۆڕدراوە, هەر ئەوەش كوالێتیی پەرلەمانی کوردستانی ‏ساڵ بە ساڵ بەرەو دابەزین ‏بردووە.‏
ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەكانی فەرمانبەرانیان ‏دا، کاتێک ‏چوونە پەرلەمان و بوون بە پەرلەمانتار، نەك مووچە فەوتاوەكانیان ‏نەگەڕاندەوە، بەڵكو خۆیان ‏هەشت مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرت.‏

لینكی هەواڵ:

https://www.facebook.com/100077778374527/posts/483642777571664/?mibextid=xfxF2i&rdid=G6qbkD9VoBa9TYqB