pres.jpg

بانگەوازێكی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەکرێت

Jun 25, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان بانگەوازێک ئاراستەی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەركی مێژوویی ئەوەتان لێدەخوازێت، هەرێم لە بۆشایی یاسایی و خەڵکەکەی لە مەینەتی دەرباز بكەن.

لە راگەنەدراوەکەی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان هاتووە، پەرلەمانی كوردستان گرنگترین دامەزراوەی هەرێمی کوردستانە، كە لەسایەیدا لە رابردوو كۆمەلێك بڕیاری چارەنوسساز درا، لە گرنگترینیان بڕیاری پێكهێنانی حكومەت و فیدرالیەت بوو بۆ قەوارەكە. جگە لەمانە هەر پەرلەمانە كە یاساكان دادەڕێژێ‌ بۆ رێكخستنی كایەكانی كۆمەڵگەو هەر ئەویشە دەبێت چاودێری دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكات تا لە رێڕەوی یاسایی خۆی لانەدات، سەرباری هەموو ئەمانە گومبەزی كۆكەرەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمە بە بیروڕای جیاوازیشەوە.

ئەوەشهاتووە: ئەگەر لە رابردوودا ئەم دامەزراوەیە لەبەر كۆمەلێك هۆكار نەیتوانیبێت بەئەركەكانی خۆیشی هەڵسێت و ماوەی ساڵ و نیوێكیشە لەكار خراوە و هەڵبژاردنەكەی جار لەدوای جار دوادەخرێت، بەڵام پێویستەو ئەركی مێژوویی لایەنە سیاسییەكانە ئیتر واز لە عینادی و دەستشكانەوەی یەكتری بێنن و ئەم رەوشە ناهەموارەی هێناویانەتە كایەوە لەسەر حیسابی هاولاتیان و ئەزموونەكە كۆتایی پێ بێنن و ئەم هەنگاوانە بگرنە بەر:

بەپەلە كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لە سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجامبدرێت و لەسەر وادەیەك رێك بكەون كە لە زوترین كاتدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و هەرێم لە بۆشایی یاسایی دەرباز بكرێت.
لایەنە سیاسییەكان بە كاندیدانی ئەو لیستانەیاندا بچنەوە كە لە چەند مانگی پێشوو پێشكەشیان كردبوو بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیار بوو لە 10/6/2024 ئەنجامبدرێت، بەڵام نەكرا. چونكە پەرلەمان پێویستی بە كەسانی (بڕیار بەدەست، لێهاتوو، بە ئەزموون و خاوەن پسپۆریی جیاجیا و خاوەنی بڕوانامەی فیعلی) هەیە، جێگەی داخە بەشێكی زۆریی لیستەكان ئەم خەسڵەتانەیان تیادا بەدی نەدەكرا. لە ئێستادا كە كۆمسیۆن دەرفەتی داوەو وادەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدانی درێژكردۆتەوە پێویستە ئەم گۆڕانكاریانە بكەن كە هەم لە بەرژەوەندی خۆیان و هەم خەڵكی كوردستاندایە.
رێككەوتنێكی ستراتیژی بەشێوازی میساقێكی شەرەف لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا واژۆ بكرێت بۆ دەربازكردنی هەرێم لەم قۆناغە سەختەی تێی كەوتووەو سەنگ و قورسایی جاران بۆ هەرێم بگێڕنەوە.

لینكی هەواڵ:

https://politicpress.com/149213/