Shar.jpg

سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان ڕایدەگەیەنێت، "رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‌‏ئیمتیاز گۆڕدراوە"

Jun 26, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

24/06/2024‌ 165 جار خوێندراوه‌ته‌وه 
 

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان دەڵێت:"بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی(50٪)ی پەرلەمانی کوردستان بڕوانامەیان نییە و نوسیویانە تەنیا دەزانن ‏بخوێنەوە و بنوسن".

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان ڕایگەیاند، "رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‌‏ئیمتیاز گۆڕدراوە، هەر ئەوەش وایکردووە كوالیتیی پەرلەمانی کوردستانی ‏ساڵ بە ساڵ بەرەو دابەزین ‏بچێت".‏

سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان وتیشی "ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەكانی فەرمانبەرانیان ‏دا، کاتێک ‏چوونە پەرلەمان و بوون بە پەرلەمانتار، نەك مووچە فەوتاوەكانیان ‏نەگەڕاندەوە، بەڵكو خۆیان ‏هەشت مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرت".‏

لینكی هەواڵ:

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=227657&fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR3Ej_916Zws496F26SMJsB5-QUJvq5lX7Q4G1qie-UC2fA-bYbvJTnlLTU_aem_nOIdiDqiofQqKb4cUXXnbQ