22.jpg

وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەکرێت

Jun 2, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرۆکایەتى هەرێمی کوردستان وەڵامى پێشنیازەکەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان بداتەوە و وادەیەکى نوێ بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دیاریبکات.

سەرچاوەیەکى باڵا لە کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ دیاریکردنى وادەى نوێ کۆبوونەوەى لایەنەکان بەڕێوەناچێت، بەڵکو سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە راوێژ وادەکە دیاریدەکات، راوێژەکەش لەڕێگەى تەلەفۆنەوە دەبێت لەگەڵ لایەنەکان.

ئاماژەى بەوەشکرد، کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانیان بۆ دووبارە تۆمارى بەربژێرەکان، هاوپەیمانێتییەکان و تیروپشک بۆ لیست و قەوارەکان دەستپێکردووە.

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەفتەی رابردوو لە نووسراوێکدا بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، داوای دیاریکردنی رۆژێکی نوێی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و پێشنیازدەکات 5-9-2024 دیاریبکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.