دەقی كۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆكی دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان سەبارەت بە خستنە رووی راپۆرتی ژمارە (١٨) ی پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی خولی پێنجەمیدا)، لە رۆژی ٢٠٢٤/١٠/٧ لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی. شایانی باسە بە پشتبەستن بە یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان، وەك یەكێك لەبنەماكانی كاركردنی، دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان، ماوەی (١١) ساڵە لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستاندا بە هاوكاری سندوقی نیشتیمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمریكی، چاودێریی پەرلەمانی كوردستانی كردووە و كارەكانی هەڵسەنگاندووە، لەو چوارچێوەیەشدا تا ئێستا (٣١) راپۆرتی لەم بوارەدا بڵاوكردۆتەوە.