pesendkrdnihelbjardn.jpg

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرا

Nov 24, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

ئەمڕۆ یەکشەممە،٢٠٢٤/١١/٢٤  ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد.

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، نەبەرد عومەر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران نووسراوی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، بە شێوەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات. 

ئەمە لە کاتێدایە، ١٨ی ئەم مانگە دەستەی دادوەری لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی کردەوە کە ژمارەیان ٤٤ تانە بوو.

ژمارەی کورسیی لایەنە سیاسییەکان بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردن:

 پارتی دیموکراتی کوردستان: 39 کورسی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 23 کورسی

جووڵانەوەی نەوەی نوێ: 15 کورسی 

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 7 کورسی

ڕەوتی هەڵوێست: 4 کورسی

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان: 3 کورسی

بەرەی گەل: 2 کورسی

بزووتنەوەی گۆڕان: 1 کورسی

هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 1 کورسی

کۆتای پێکهاتەکان: 5 کورسی