enjami_beray21102014.jpg

راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

Oct 21, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.

دووشەممە ٢٠٢٤/١٠/٢١  عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا: هەڵبژردن زۆر بە باشی بەڕێوەچوو، چونکە هەموو ئامادەکارییەک کرابوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە و دەڵێت: لەو هەڵبژاردنە 2087972 کەس دەنگیان داوە، ئەمڕۆ %99.63ـی ئەنجامەکان ڕادەگەیەنین، هەروەها ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنە %72 بووە.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەنجامەکان بەرایین و تانەیان لێنادرێت، و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی فەرمی ئەو کاتە تانەی لێدەدرێت.

رێژەی دەنگدانی گشتی و تایبەت:

2 ملیۆن و 899 هەزار و 578 ژمارەی دەنگدەر
2 ملیۆن و 87 هەزار و 972 ئەو کەسانەی دەنگیان داوە.

ژمارەی دەنگدەر لە هەولێر:

ملیۆنێک و 23 هەزار 606 کەس
762929 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 74.53%


ژمارەی دەنگدەر لە سلێمانی:

 ملیۆنێک و 87192 دەنگدەر
715 هەزار و499 کەس دەنگیان داوە، بە ڕێژەی 65.81% 


ژمارەی دەنگدەر لە هەڵەبجە:

60 هەزار و 252: مافی دەنگدانیان هەیە
 41 هەزار و 671 کەس دەنگیان داوە. بە ڕێژەی 69.16%


ژمارەی دەنگدەر لە دهۆک:

722397 دەنگدەر
 564494 کەس دەنگیان داوە، ڕێژەی دەنگدان 78.14% بووە.