سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی سێ شەممە ئامادەبن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج و تێڕامانە سەرۆكی یەكەم دانیشتن بانگهێشتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)ی خۆی بڵاو كردۆتەوە و بەبێ ئەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەماندا بڵاو بكرێتەوە. كە ئەمە دەقەكەیەتی:
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان داوا لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە رۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/١٢/١٠ کاتژمێر (١١:٠٠)ی بەیانی لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن بۆ هەلبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
محمد سلێمان - سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان
٨/١٢/٢٠٢٤