د. سەروەر عەبدولرەحمان، سەرۆکی دامەزراوەی پەی لە لێدوانیکیدا بۆ ( کەناڵ 8 ) باسی لەوە کرد ئەو پەرلەمانتارانەی سوێندی یاساییان خواردووە تەنها ئیمتیازاتیان وەرگرتووە وەک ئەوەی موچەکانیان بۆ بەستراوە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابینکراوە بەڵام وەک کاری پەرلەمانیی و ئەرکی پەرلەمانتار بەرامبەر بە هاوڵاتیان هیچیان ئەنجامنەداوە.