ئەمڕۆ، ٢٠٢٥/١/٥ شاندێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (KNK) سەردانی دامەزراوەی پەی كرد.
شاندەكە پێكهاتبوو لە ڕەفیق غەفور
شەهلا حەفید، زەینەب مستەفا، د.شێرکۆ حەمەئەمین، خاتوو نەسرین ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری knk
مەبەست لەم سەردانیكردنە وەرگرتنی را و بۆچوون و ئامادەكاری بوو بۆ كۆبوونەوەیەكی فروانی راوێژكاریی بۆ لایەنە سیاسییەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، كەناڵەكانی راگەیاندن و كەسایەتییەكان بە مەبەستی بەدەستهێنانی یەكدەنگی كورد لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان، بەشداریكردنی كورد لە پرۆسەی سیاسیدا و هەروەها هەڵسەنگاندی بارودۆخی سوریا و بەشداری كردنی كورد لە پرۆسەی سیاسی سوریای نوێدا.
سەرۆكی دامەزراوەی پەی د. سەرەوەر عەبدولرەحمان، پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێست كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بەرامبەر بە پرسە كوردستانییەكان .
سەبارەت بە ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی راوێژكاری داوی گفتوگۆ و گۆڕینەوەی سەرنج و بۆچوونەكان ئامادەكاری خۆی دەربڕی بۆ هەر هاوكارییەك بۆ بەڕێوەجوون و سەرخستنی ئەم كۆبوونەوە راوێژكارییە بەمەبەستی یەكریزی و یەكخستنی دەنگی كورد بەرامبەر بە پرسە نەتەوەییەكان.