1912025.jpg

سەرۆكی كاتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامان دەكات

Jan 19, 2025  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

 

مەحەمەد سلێمان سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەگەر تا چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمان كۆنەبێتەوە دەست لە بەرێوەبردنی یەكەم دانیشتن دەكێشێتەوە.

ئەمڕۆ محەممەد سلێمان، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا بانگهێشتی هەموو ئەندام پەرلەمانەكانی كرد، بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە، ٢٢ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٥، درێژە بە دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان بدەن، بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان.
محەمەد سلێمان لەكۆتایی نوسراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات ئەگەر كۆبوونەوەكە رێك نەخرێت پەرلەمانتاران بەرپرسیارێتی یاسایی هەر لێكەوتەیەك دەگرنە ئەستۆ كە لە داهاتوودا روودەدات و بە پێچەوانەوە ئەوان بەرپرس نین لە لێكەوتە یاسایی و سیاسییەكان.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە ٢٠-١٠-٢٠٢٤بەڕێوەچوو، یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان لە ٢-١٢-٢٠٢٤ بە سەرۆكایەتیی محەممەد سلێمان، پەرلەمانتاری بەتەمەنی نەوەی نوێ بەڕێوە چوو و تەنها بڕگەی سوێندخواردنی ئەندامان جێبەجێكرا و بڕگەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی لەئەنجامی رێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان دواخرا و ئەنجامنەدرا.