ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، ٢-١٢-٢٠٢٤، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایەگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە٤١٧ی ساڵی ٢٠٢٤ی دەرکرد، بۆ رۆژی دووشەممە، ٢-١٢-٢٠٢٤، لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەم فەرمانەش لە رێکەوتی دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.