awena1.jpg

50% كاندیدەكانی پەرلەمانی كوردستان بڕوانامەیان نیە

Jun 24, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆكی ‏دامەزراوەی ‏پەی ‏بۆ ‏پەروەردە و ‌‏گەشەپێدان بۆ میدیای پارتی:
بەگوێرەی ئەو لیستەی لایەنە سیاسییەکان رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان کردووە، نزیکەی(50٪)ی پەرلەمانی کوردستان بڕوانامەیان نییە و نوسیویانە تەنیا دەزانن ‏بخوێنەوە و بنوسن.
بەدرێژایی ساڵانی كاركردنی ‏پەرلەمانی ‏كوردستان(406)یاسا دەرکراون، (25)‌‏ یاسایان وەك خۆی ‏جێبەجێ‌ كراون و (136)یاساش ‏هەڵوەشاونەتەوە یان كاریان پێناكرێت. ‏
رۆڵی پەرلەمان لە ‏ئەركەوە بۆ ‌‏(ئیمتیاز ) گۆڕدراوە, هەر ئەوەش كوالێتیی پەرلەمانی کوردستانی ‏ساڵ بە ساڵ بەرەو دابەزین ‏بردووە.‏
ئەوانەی بەڵێنی گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەكانی فەرمانبەرانیان ‏دا، کاتێک ‏چوونە پەرلەمان و بوون بە پەرلەمانتار، نەك مووچە فەوتاوەكانیان ‏نەگەڕاندەوە، بەڵكو خۆیان ‏هەشت مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرت.‏

لینكی هەواڵ:

https://www.facebook.com/100064751344351/posts/885074600327577/?mibextid=oFDknk&rdid=wNaRQrR18vjlOIO3