Kteb.jpg

ئینستتیوتی پەی 450 كتێب و سەرچاوەی بەنرخ دەبەخشێتە كەمپینی كتێبێك ببەخشە

Apr 16, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

رۆژی سێشەممە 16/4/2024 ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان 450 كتێب و سەرچاوەی بەنرخی بەخشیە كەمپینی كتێبێك ببەخشە و كتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بكەرەوە.

بە سەرپەرشتی د. سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان و دەستەی كارگێرێكی بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و مامۆستا محەمەد جەلیل عەلی سەرپەرشتیاری كەمپینەكە، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان 450 كتێب و سەرچاوەی بەنرخی بەخشیە كەمپینی كتێبێك ببەخشە و كتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بكەرەوە.

لەسەرەتادا راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەكان سوپاسی سەرۆكی ئیینستتیوتی پەی و رێكخراوی پەی كرد كە ئەم ژمارە زۆرەی كتێبی بە كەمپینەكە بەخشیووە، هەروەك سوپاسگوزار بوو چ ئینستتیوتی پەی و سەرۆكی پەی بەردەوام هاوكار و پشتیوانی مامۆستایانی زانكۆ بوونە.

لەبەرامبەردا سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی سوپاس و پێزانینی خۆی و ئینستتیوتی پەی ئاراستەی خوێندکارانی خۆبەخش و كرد و بەگرنگیەوە باسی هەڵمەتەکەی کرد و وتی من لە نزیكەوە ئاگاداری كارەكانی ئێوە بووم، جێگەی دەستخۆشیە كۆمەڵێك گەنج بەیەكەوە بەم كارە پێرۆزە هەڵساون، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كۆكردنەوەی كتێب بەتەنها بەس نییە، بەڵكو گرنگە هەوڵبدرێت هەڵمەتی هۆشیاری خوێندنەوە دەست پێبكەین و خوێندكاران و هاووڵاتیان هان بدەین خوێندنەوە بكەن بە كلتور.

لەبەرامبەر بەخشینی ئەم كتێبانەدا سەرپەرشتیاری كەمپینەكە سوپاسی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان و سەرۆكی پەیان كرد، كە ئێنستتیوتی پەی (200) كتێب و سەرچاوە و سەرۆكی پەی (250) كتێب و سەرچاوەیاان بە كەمپینەكە بەخشی.