BMC.jpg

ئینستتیۆتی پەی بۆ سەرۆکی هەرێم: بەرپرسن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

Apr 3, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیۆتی پەی، نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت ئەو وەک سەرۆکی هەرێم بەرپرسە لەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا بكرێن و زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانیان بڕەخسێنرێت.

ئینستتیۆتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، نامەیەکی کراوەی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت: لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش نوێنەرایەتیی هەرێم دەكەن و بە ناویەوە دەدوێن، ئەركی ئێوەیە هەماهەنگی لە نێوان دەســـەڵاتە فیدرالیەكان و دەســــەڵاتەكانی هەرێمدا بكەن. بە پێی هەمان یاسا كاتێ هەرێمی كوردستان و سیستەمە سیاسییەكەی، یان ئاسایشی گشتی، یان دامودەزگا دەستوورییەكانی بكەونە مەترسییەوەو هەڕەشە لە بوونیان بكرێت، ئێوە بەرپرسن لە پاراستنیان. لە هەمان كاتدا مولزەمیشن بەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا بكرێن و زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانیان بڕەخسێنرێت.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستاشدا پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی هەستیارو مەترسیداردا گوزەر دەكات، ئەم دۆخەی خولقاوە لەبنەڕەتدا وەك پیلان بە هەماهەنگی و ژێر بەژێری دەوڵەتە هەرێمییەكان و بە ئاگاداری عیراق بەرێوە دەچێت بۆ گێڕانەوەی هەرێمی كوردستان بۆ چوارگۆشەی سفر.

لە نامەکەدا هاتووە، ئەگەر پێشتر یەكێتی بیانووی جیاجیای هەبوو بێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان، ئەوەتا ئێستا پارتی بە بیانوی جۆراوجۆرەوە راستەوخۆ بایكۆتی كردووە، ئەم سیاسەتەش هەرێم دەخاتە بەردەم ترازان و تێكچونی پەیوەندییەكان، تا ئەگەری پێكدادان و توندوتیژی و دەستێخستنی زیاتری عیراق و دەوڵەتە هەرێمیەكان لە ناوخۆی هەرێم.

ئینستتیۆتی پەی دەشڵێت، بەردەوام بوونی ئەم رەوشە دەبێتە مایەی ئەوەی چارەنوسی حكومەتی هەرێم خۆی لە كەرتبووندا ببینێتەوە، لەوەش خراپتر دوای ئەم قۆناغە ئەگەری هەمواركردنەوەی دەستور لەعیراقدا دەبێتە دیفاكتۆ، ئەو كاتەش كورد توانای رێگریكردنی نابێت و پەشیمانی داد نادات، بەمەش شتێك بەناوی كیانی سیاسی یەكگرتوو لەباشوری كوردستاندا نامێنێ.

لینكی هەواڵ:

https://bmctv.krd/details/63609