بەهۆی ناڕەزای دەربڕین و خۆپشاندانی مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی سێ مامۆستا لە شاری سلێمانی دەستگیركران.
ئەمڕۆ دووشەممە 25/3/2024 دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شاری سلێمانی و بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردەوە دژی پێنەدانی مووچە و درووستكردنی فشار له‌یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) له سنووری سلێمانی رابگیرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش رێگری لێ‌كردن و چه‌ند مامۆستایه‌كیش ده‌ستگیركران، ئەمەش دوای ئەوە دێت خۆپیشاندەران لە چەند رۆژی رابردوودا شوێنی خۆپیشاندنەكانیان دیاریكرد، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی (3) سێ مامۆستا بە ناوەكانی (عبدالخالق ماوەتی، عادل حەسەن و سادق هەڵەدنی)، كە ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازین لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیەوە دەستگیركراون.
بەپێی بەدواداچوونەكانی روانگەی پەی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرا‌و مایكی ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن گرتووە، كه به‌مه‌به‌ستیان رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بوو، هەروەها رێگه‌یان نەداوە هیچ كە میدیایەك رووماڵ خۆپیشاندانەكە بكه‌ن و كامێرا و كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌كاربهێنین.