ماڵپەری خەندان، لەژێرناونیشانی (دادگای فیدڕاڵی بڕیاری چی ده‌دات؛ كورسی پێكهاته‌كان ده‌كرێته چه‌ند و كێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت) چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردۆتەوە، سەبارەت دادگای فیدڕاڵی عێراق كە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/2/2024 كۆده‌بێته‌وه و پێده‌چێت بڕیاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یوه‌ست به كورسی پێكهاته‌كان و بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بدات،)، بۆ ئەم مەبەستە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (د. سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان) سه‌رۆكی ئینستتیوتی په‌ی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان كردووە، كە لەسەرتای چاوپێكەوتنەكەدا، سه‌رۆكی ئینستتیوتی په‌ی رایگه‌یاند، پێده‌چێت كورسی پێكهاته‌كانی توركمان و ئه‌رمه‌ن ره‌تبكرێتەوە هەڵبژاردتیش بكرێت بە چوار بازنەوە، كە ئەمەش له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه بچوكه‌كان نییه و ئه‌وانه‌ی یه‌ك كورسیان یان دو كورسیان هه‌یه پێده‌چێت له‌ده‌ستی بده‌ن.
دەقی چاوپێكەوتنەكە وەكخۆی:
د. سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی رێكخراوی ئینستتیوتی په‌ی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به یاسای هه‌ڵبژاردنی كوردستان، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دادگای فیدڕاڵی هه‌ژمونی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه و سه‌ربه‌خۆ نییه و له به‌شێك له بڕیاره‌كانیدا ده‌یبینین، هه‌ندێك بڕیار ده‌بینین كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بوه و یاسایی بوه به‌ڵام بڕیاری لێنه‌داوه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و ئه‌جێندایه كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ورده ورده شه‌رعییه‌تی یاسایی له‌ده‌ستبده‌ن، ئه‌گینا ئه‌و سكاڵایه ده‌مێكه له دادگای فیدڕاڵییه و چه‌ندین جاریشه دوای ده‌خه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌رانی كۆتای توركمان و ئه‌رمه‌ن ره‌تبكرێته‌وه و ئه‌گه‌رێكیش ئه‌وه‌یه كه وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه به‌ڵام دابه‌شبكرێت، له هه‌رحاڵه‌تێكدا ئه‌م سكاڵایه وه‌كو بیانویه‌ك به‌كارده‌هێنرێت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن، ده‌بوایه له 6ی 11ی 2022 هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌ڵام نه‌كرا دواتر دوجاری دیكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم واده‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاریكرد به‌ڵام نه‌كرا، له ئێستادا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه واده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان ناكات به‌پێی زانیاریه‌كان چاوه‌ڕوان بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه واده‌كه دیارینه‌كات و دواتریش نه‌كرێت.
د. سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان باسی له‌وه‌شكرد، له‌و واده‌یه‌ی كه ده‌ستنیشانیانكردوه له 10ی (ئایار/5) تا 20ی (ئایار/5) هه‌ڵبژاردن بكرێت "ئێمه پێمانوانییه هه‌ڵبژاردن بكرێت چونكه له‌ڕوی ته‌كنیكییه‌وه كات له‌به‌رده‌می كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌ماوه، كۆمسیۆن ده‌ڵێت، بۆ به‌ڕێوه‌چونی رێكاره‌كان شه‌ش مانگیان پێویسته به‌ڵام له ئێستادا كه نزیكه‌ی سێ مانگه ماوه، ئه‌وه‌ش به‌س نیه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، راگه‌یاندنی قه‌واره و پێشكه‌شكردنی داواكاری و پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی و ئاماده‌كردنی لیست و كاتی بانگه‌شه و تانه‌لێدان بۆیه، بۆیه له‌وكاته‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت".
سه‌رۆكی رێكخراوی ئینستتیوتی په‌ی پێشبینی ده‌كات هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بچێته كۆتایی ساڵی 2024 له مانگه‌كانی 10 و 11دا، ده‌شڵێت، "پێمانوایه تا ئه‌وكاته هێزه باڵاده‌سته‌كان كه ناوچه‌ی جوگرافیان له‌به‌رده‌سته به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت، ئه‌گه‌ر بگه‌نه رێككه‌وتن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت ئه‌نجامده‌درێت ئه‌گه‌ر به‌په‌له‌ش بێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه له‌لایه‌ن دۆسته‌كانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "به‌پێی یاسا یه‌كه‌مجار كه دانرا ته‌نها پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كان دانراوه كه كۆتای كریستیانه‌كانه و له‌سه‌ر بچینه‌ی ئایینی دانراوه، له عێراق به‌شێوه‌ی گشتی كورسی كۆتا له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دانه‌نراوه به‌ڵكو له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئایینییه وه‌كو ئێزدی و سابیئه و كریستیان، به‌ڵام فشاری توركیا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بمێنێت و ئێران فشار ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت".
تائێستا دادگای فیدڕاڵی عێراق 11 جار له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌ته‌وه، سكاڵاكه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه تۆماركراوه، "گه‌وره‌ترین كێشه"ی نێوان پارتی و یه‌كێتی کورسیی پێکهاتەکانە كه به‌هۆیه‌وه په‌نایان بۆ دادگاكه بردوه و یەکێتی دەڵێت، تائێستا پارتی کورسییەکانی لە بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێناوە.
د. سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان وتیشی، "پێموایه بابه‌تی كۆتاكان بیانویه‌كه كه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر سه‌یری ره‌وتی به‌ڕێوه‌چونی دانیشتنه‌كان بكه‌ین له 2005وه تائێستا كه كورسی توركمان هه‌یه، هیچ كاتێك هیچ پڕۆژه یاسایه‌ك نه‌بوه كه پارتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان تێی بپه‌ڕێنێت كه لایه‌نه‌كانی دیكه دژی بوبن، هیچ یاسایه‌كیش نییه ئه‌گه‌ر بێت و یه‌كێتی پێشكه‌شی كردبێت و پارتی و پێكهاته‌كان دژی بوبن تێپه‌ڕیبێت، هه‌مو یاسا گرنگه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بوبێت یان نا پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان پێكه‌وه تێ‌یان په‌ڕاندوه".
رونیشیكرده‌وه، "له دانانی كورسی پێكهاته‌كان ته‌داخولكردن هه‌بوه و كه‌مترینیان نوێنه‌ری پێكهانه‌كان بون، چونكه ده‌نگ له بیری ئه‌وان دراوه و خه‌ڵك له بیری ئه‌وان دانراوه، ئه‌وانه كه له په‌رله‌مان بون و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان بون یه‌ك پڕۆژه‌شیان نه‌بوه كه له پێشكه‌شیان كردبێت و له خزمه‌تی پێكهاته‌كان بوبێت، له خولی پێنجه‌مدا یه‌ك پڕۆژه یاساشیان نییه، بۆیه له راستیدا ئه‌وان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان نه‌بون".
په‌یوه‌ست به بونی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن، د. سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان وتی، "یه‌كێك له داواكاریه‌كان ئه‌وه‌یه كه یه‌ك بازنه بێت و ئه‌وی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه كه چوار بازنه بێت، راسته سود وه‌رگیراوه له چوار بازنه‌یی بۆ نمونه پارتی له دهۆك كه زۆرینه‌ی هه‌یه توانیویه‌تی به‌شێك له كورسییه‌كانی سلێمانیش ببات، یه‌كێتی كه دژی یه‌كبازنه‌ییه ئه‌مه‌یه، لایه‌نه‌كانیش وه‌كو گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بون كه بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێن به چوار بازنه، به‌ڵام له راستیدا له زیانی ئه‌وانه چونكه ئه‌وان ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌یانه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان كۆیان ده‌كرده‌وه و چه‌ند كورسییه‌كیان پێده‌هێنا، ئه‌گه‌ر ببێته بازنه ئه‌وا ئه‌و حزبانه‌ی كه له په‌رله‌ماندا یه‌ك كورسیان هه‌یه نامێنن".