SNN: ئەمڕۆ شەممە 13ی کانوونی دووەم، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، راپۆرتی چاودێری 30 ساڵی رابردوی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی لە بواری یاسادانان و چاودێریکردنی یاسا لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە:
پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی پێنج خولی پەرلەماندا 406 یاسای دەرکردووە.
136 یاسایان بە رێژەی %33.5 هەڵوەشاونەتەوە و کاریان پێناکرێت.
20 یاسایان بە هیچ شێوەیەک نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە تەنانەت هەر سێ دەسەڵاتەکە پێشێلی یاساکانیان کردووە بە %4.9
227 یاسا بە رێژەی %55.9 لە بواری جێبەجێکردندان بەس پێشێلکراون
23 یاسا وەکو خۆیان جێبەجێ کراو.
رێژەی جێبەجێکردنی یاسا %5.6
چالاکترین سەرۆکی پەرلەمان عەدنان موفتی بووە کە سەرۆکی خولی دووەمی پەرلەمان بووە.