ماڵپەڕی خەندان لەسەرت راپۆرتەکەی ئینستتیوتی پەی نوسیوێتی:
لە ساڵی 1992 بۆ ساڵی 2022 پەرلەمانی کوردستان هەزار و 228 دانیشتنی تێدا ئەنجامدراوە، لەو ماوەیەشدا خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان 2005 – 2009 لە روی یاسادانانەوە چالاکترین ماوەی پەرلەمانی کوردستان بوە، کە تێیدا 89 یاسا پەسەنکدراوە، بەڵام خولی چوارەم ناچالاکترین خولی پەرلەمانی کوردستان بوە و تەنها 31 یاسا دەرکراوە.
ئینستیتیوتی پەی لە راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 19ی مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدرا، له4ی مانگی (حوزەیران/6)ی 1992 یه‌كه‌م دانیشتنى ده‌ستپێكى خۆى گرێدا‌و ئه‌ندامه‌كانى سوێندى یاساییان خوارد، له ماوه‌ی سى ساڵدا (1992-2022)، پێنج خولى هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێكردوه.
په‌رله‌مانى كوردستان به‌به‌راوردى ته‌مه‌نى خۆى و پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه و ئه‌و بۆشاییه یاساییانه‌ى هه‌بون، له‌ماوه‌ى 30 ساڵى ته‌مه‌نیدا، ته‌نها هەزار و 228 دانیشتنى ئه‌نجامداوه، له روى دانیشتنه‌كانه‌وه خولى سێیه‌م 2009-2013 چالاكترین خول بوه.
لە ماوەی چوار ساڵ و دو مانگ و 11 رۆژدا 273 دانیشتنى ئه‌نجامداوه، ناچالاكترین خولیش خولى چواره‌م 2013-2018 بوه، كه له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا 104 دانیشتنى ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه له‌به‌رچاو بگرین كه خولى چواره‌م دواى ئه‌وه‌ى رێگرى له سه‌رۆكه‌كه‌ى كرا ماوه‌ى دو ساڵ په‌كى خراوه، ئه‌و كاته خولى پێنجه‌م له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بێت به ناچاكترین خول كه له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ته‌نها 108 دانیشتنى ئه‌نجامداوه.
په‌رله‌مانى كوردستان به به‌راوردى ته‌مه‌نى خۆى و پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگه و ئه‌و بۆشاییه یاساییانه‌ى هه‌بون، له ئه‌ركى یاساداناندا سه‌ركه‌وتو نه‌بوه، له‌ماوه‌ى (30) ساڵى ته‌مه‌نیدا، ته‌نها (406) یاساى ده‌ركردوه.
به به‌راوردى ته‌مه‌نى له‌كاردابونى خوله‌كان له روى یاسادانانه‌وه خولى دوه‌م (2005-2009) چالاكترین خول بوه، كه له‌ماوه‌ى (4) ساڵ و (6) مانگ و (20) رۆژ توانیویه‌تى (89) یاسا ده‌ربكات، ناچالاكترین خولیش خولى چواره‌م بوه، كه له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ته‌نها (31) یاساى ده‌ركردوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه له‌به‌رچاو بگرین كه خولى چواره‌م دواى ئه‌وه‌ى رێگرى له سه‌رۆكه‌كه‌ى كرا ماوه‌ى دو ساڵ په‌كى خراوه، ئه‌و كاته خولى پێنجه‌م له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ده‌بێت به ناچاكترین خول كه له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا ته‌نها (39) یاساى په‌سه‌ندكردوه.