ئەمڕۆ ٢٢-٢-٢٠٢٥ لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی كاتیی پەرلەەمانی كوردستان بڕیار بوو یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان درێژەی هەبێت و ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو راگەیاندنی پەرلەمان دەقی بانگهێشتەكەی سەرۆكی كاتی بۆ ئامادەبوونی ئەندامان لە دانیشتنەكەدا بڵاو نەكردەوە، جگە لەمە وێرای ئەوەی ژمارەی یاسایی ئەندامان ئامادە نەبوون، بەڵام راگەیاندنی پەرلەمان نە لە ماڵپەڕەكەی و نە لە پێگەی فەرمی خۆیدا هیچ هەواڵێكی لەسەر دانیشتنەكە و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی كاتی پەرلەمان بڵاو نەكردەوە.