بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەکاریی تەواو کراوە و بڕیارە کاتژمێر ١١ دانیشتنەكە دەستپێبکات، دەشڵێت، تا ئێستا نازانرێت ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنەکە تەواو دەبێت، یاخود نا.
سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند، بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەکاریی تەواو کراوە و بڕیارە کاتژمێر ١١ دانیشتنەكە دەستپێبکات.
دەشڵێت، تا ئێستا نازانرێت رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنەکە تەواو دەبێت، یاخود نا.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی دانیشتنەکە درێژکراوەی دانیشتنی یەکەمە بەرنامەی کاری بۆ دانەنراوە.
هاوكات، یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٢ ـی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی رێنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە بە کراوەیی مایەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژی٢٠-١٠-٢٠٢٤ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم پێكنەهاتووە.