m7emedwazad.jpg

محەمەد سلێمان لەسەرۆكی تەمەنی پەرلەمان كشایەوە ئازاد محەمەد دەبێتە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان

Jan 22, 2025  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 


سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێوە گۆڕا بۆ فراكسیۆنی یەكێتی
ئەمڕۆ محەمەد سلێمان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كشایەوە، ئازاد محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی، دەبێتە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.

شایانی باسە بەپێی تەمەنی پەرلەمانتارەكانی خولی شەشەم دوای محەمەد سلێمان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ كە لەدایكبووی سالی (1948)ە، ئازاد محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی دێت كە لەدایكبووی ساڵی (1960)ە و دوای ئەویش بە پلەی سێیەم  سەمیرە حەسەن دێت لە پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەدایكبووی سالی (1962)ە.