perlemnaikur3yraq.jpg

بەراوردی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

Jan 13, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

 

ئەگەر بەراوردێكی پەرلەمانی كوردستان بكەین لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا:
-پەرلەمانی كوردستان لەماوەی (30) ساڵدا تەنها (5) خولی بەڕێكردووە، لەهەمان كاتدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەماوەی (18) ساڵدا بەهەمان شێوە لە خولی پێنجەمدایە.
-لەماوەی تەمەنیاندا پەرلەمانی كوردستان (8) جار تەمەنی خۆی درێرژكردۆتەوەو هەڵبژاردنەكانی دواخستووە، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران هیچ كاتێك تەمەنی خۆی درێژ نەكردۆتەوە.
-هەروەها لەرووی یاسادانانەوە بۆمان دەردەكەوێت كە پەرلەمانی كوردستان زۆر لەدواوەیە و سستە، چونكە پەرلەمانی كوردستان لەماوەی ئەو (30) ساڵەدا تەنها (406) یاسای دەركردووە، لەبەرامبەردا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (692) یاسای دەركردووە، بەمەش دەرئەكەوێت، وێرای ئەوەی تەمەنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (12) ساڵ كەمترە لە پەرلەمانی كوردستان، كەچی (286) یاسای لە پەرلەمانی كوردستان زیاتر دەركردووە.

ژ پەرلەمان تەمەنی پەرلەمان ژمارەی خول درێژکردنەوە ژمارەی یاسا ٪
١ پەرلەمانی کوردستان ٣٠ساڵ ٥ ٨ ٤٠٦ ٣٦.٩٧
٢ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ١٨ساڵ ٥ ٠ ٦٩٢ ٦٣.٠٢