yasay-dwaidrykrdnewe.jpg

پەرلەمانی کوردستان دوای بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی

Jan 13, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

پەرلەمانی كوردستان دوابەدوای بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی كە لە (9/10/2022) یاسایەكی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە دەركرد، لە (30/5/2023) بڕیاری دادگەی ئیتیحادی دەرچوو و بڕیاری نادەستوریبوونی ئەم درێژكردنەوەی دا، بەمەش لە رۆژی (6/11/2022)ەوە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و بەمەش هەرێمی كوردستان كەوتە بۆشایی یاساییەوە.
لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی، بەرلەمانی كوردستان (7) یاسا و (1) بڕیاری دەركردووە، بەپێی بڕیاری دادگە پەرلەمان لەو رۆژەوە كە كۆتایی هاتووە ناتوانێت هیچ كارێك بكات، هەر لەبەر ئەم هۆكارە ئەو یاسایانەی لە دوای ئەو مێژووەوە دەرچوێنراون پوچەڵن و ناكرێت كاریان پێ بكرێت. (بڕوانە خشتەی ژمارە 24).
لە دوای تەواو بوونی تەمەنی پەرلەمان لە (6/11/2022 تا 30/5/2023) دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (6) موچەیەیان بە نایاسایی وەرگرتبوو كە دەبوایە بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (2) موچەی تریان بە نایاسایی وەرگرت كە نەدەبوایە وەریبگرن.
تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت كە زیاد لە ساڵێكە بەپێی یاسا خولی پێنجەمی پەرلەمان كۆتایی هاتووە، كەچی زۆرینەی ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمان شوقەو خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن و چۆلیان نەكردووە كە ئەمەش بەكارهێنانی مولكی گشتیە لە دەرەوەی یاسا.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە زیاد لە ساڵێكە بەپێی یاسا لە ئەركەكانیاندا نەماون، كەچی تا ئێستاشی لەگەلدابێت بەنایاسایی خاننوەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن (كە هەریەكەیان لە دوو خانوودا نیشتەجێن)، ئۆتۆمبێلەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن، پاسەوانەكانی پەرلەمان هێشتا لەلایانن، هەریەك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی بەشێك لە فەرمانبەرانی ستافی نوسینگەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بارەگا حزبیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن. 
 
ئەو یاسایانەی دوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەرچوێنراون

   

ژ

ژمارە و سالَى ياسا

ناوى ياسا

جۆرى ياسا
١. ‏(٨)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای گرتنی كاڵای قاچاغ وقەدەغەكراو لە ماماڵە پێكردن لەهەرێمی ‏كوردستان ـ عێراق یاسای بنچینەیی
٢. ‏(١١)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن وچاككردنی ژینگە ‏لەهەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨‏ هەموار
٣. ‏(١٣)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان - عێراق یاسای بنچینەیی
٤. ‏(١٤)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای ڕێكخستنی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەكان یاسای بنچینەیی
٥. ‏(١٥)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای بەركاركردن و هەمواری پیادەكردنی یاسای واژۆی ئەلیكترۆنی ‏و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی ٢٠١٢ لە هەرێمی ‏كوردستان - عێراق هەمواری یاسای ‏عێراقی
٦. ‏(١٦)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقافی عێراقی ‏ژمارە (٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان - ‏عێراق یاسای بنچینەیی
٧. ‏(١٧)ی ساڵی ٢٠٢٢‏ یاسای هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی ‏كوردستان ـ عێراق ژمارە (١٤)ی ساڵی ٢٠٠٨‏ هەموار