drawr15-1.jpg

سەروەری یاسا لە هەرێمی کوردستان

Jan 13, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

 (%94)ی ئەو یاسایانەی لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوون پێشێلكاراون یان هەڵوەشاونەتەوە یاخود وە خۆیان جێبەجێ نەكراون
 تەنیا ( 6%)ى ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان دەرچوون وەك خۆیان جێبەجێكراون

درەو:
بە پێی راپۆرتێكی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان سەبارەت بە (دۆخی سەروەری یاسا لە هەرێمی كوردستان)، لەكۆی (406) یاسا كە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوون تەنیا (23) یاسایان وەك خۆیان جێبەجێكراون:
 ئەو یاسایانەی هەڵوەشاونەتەوەو یان كاتی بوون و لە ئێستادا كاریان پێناكرێت (136) یاسا بەرێژەی (33.5%)
 ئەو یاسایانەی تا ئێستا لە بواری پراكتیكدا جێبەجێ نەكراون (20) یاسا بەرێژەی ( 4.92%)
 ئەو یاسایانەی پێشێلكراون و وەك پێویست جێبەجێنەكراون (227) یاسا بەرێژەی (55.92%).
 ئەو یاسایانەی وەك خۆیان جێبەجێكراون (23) یاسا بەرێژەی (5.66%)