لەڕاپۆرتێکدا کە دامەزراوەی مەدارک بەهاوبەشی ئینستیوتی پەی لەسەر وەرزێکی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامیانداوە دەرکەوتوە، لەکۆی ئەو دانیشتنانەی کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا بەرێوەچون، نۆ پەرلەمانتاری نوێنەری پارێزگای هەولێر تەنها یەکجار قسەیان کردوە.
هەر بەگوێرهى ڕاپۆرتەکە، 3 پەرلەمانتاری دیكەی ئەو پارێزگایە لەو شەش مانگەدا هیچ قسەیەکیان نەکردوە.
دامەزراوەکە لەڕاپۆرتەکانیدا لەسەر دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، هەرجارەو سەرنجی تەواو دەخاتەسەر نوێنەرانی پارێزگایەکی دیاریکراو، بۆ ئەمجارەش لەسەر بەشداریی ئەو 18 پەرلەمانتارە سەرنجەکانی چڕکردونەتەوە کە نوێنەری پارێزگای هەولێرن لەپەرلەمانی عێراق.
لینكی هەواڵەكە:
https://www.facebook.com/photo/?fbid=290715570376307&set=a.120848524029680