1.jpg

ئەدای ئەندامانی كورد لە پەرلەمانی عێراق هەڵدەسەنگێندرێت

Sep 22, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ڕوانگەی پەرلەمانی عێراقی لە دامەزراوەی مەدارك بۆ توێژینەوەی میكانزمەكانی لوتكەی هزری، بەهاوبەشی لەگەڵ ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان چاودێری كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گشتی و نوێنەرانی پارێزگای هەولێر بەتایبەتی دەكات.
وابڕیارە سبەینێ‌ شەممە 23/9/2023 كاتژمێر (10:30) سەر لە بە‌یانی لە شاری هەولێر لە هۆڵی هۆتێل ڤان رۆیاڵ ڕوانگەی پەرلەمانی عێراقی لە دامەزراوەی مەدارك بۆ توێژینەوەی میكانزمەكانی لوتكەی هزری ، بەهاوبەشی لەگەڵ ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، ڕاپۆرتی وەرزی یەكەم لە ساڵی یاسادانانی دووهەم لە نێوان 14/1/2023 تا 11/6/2023 سەبارەت بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گشتی و نوێنەرانی پارێزگای هەولێر بەتایبەتی بڵاو دەكاتەوە.
واشبڕیارە لە هەمان رۆژ دوو راپۆرت بە زمانی كوردی ڕوانگەی پەرلەمانی عێراقی لە دامەزراوەی مەدارك بۆ توێژینەوەی میكانزمەكانی لوتكەی هزری ئامادەی كردووە و ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی بڵاوبكرێتەوە