Madark1.jpg

یادداشتی لێك تێگەیشتن لەنێوان دامەزاروەی مەداریك و ئینستتیوتی پەی واژۆ كرا

Sep 22, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

لەپێناوهەماهەنگی و هاریكاری بەرهەمهێنەر لە بواری كاری رێكخراوەیی یادداشتی لێك تێگەیشتن بەئامادەەبونی ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لەنێوان (دامەزاروەی مەداریك بۆ بۆ توێژینەوەی میكانزمەكانی لوتكەی هزری) و (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان) واژۆ كرا.

ئەمڕۆ هەینی 22/9/2023 كاتژمێر (5)ی ئێوارە لە شاری هەولێر لە هۆڵی هۆتێل ڤان رۆیاڵ یادداشتی لێك تێگەیشتن لەنێوان (د. سەعدون موحسین زەمەد) سەرۆكی دامەزاروەی مەداریك بۆ بۆ توێژینەوەی میكانزمەكانی لوتكەی هزری و (د. سەروەر عەبدولڕەحمان) سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان واژۆ كرا، بەپێی رێككەوتنەكە كە (8) بەند پێكهاتووە، هەردوو رێكخراوهاوكاری یەكتر دەبن لە كاری رێكخراوەیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لەدەسپێكی كاری هاوبەش لەدوای واژۆكردنەكە، وابڕیارە سبەینێ‌ شەممە  23/9/2023 كاتژمێر (10:30) سەر لە بە‌یانی لە شاری هەولێر لە هۆڵی هۆتێل ڤان رۆیاڵ ڕاپۆرتی وەرزی یەكەم لە ساڵی یاسادانانی دووهەم لە نێوان 14/1/2023 تا 11/6/2023 سەبارەت بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە گشتی و نوێنەرانی پارێزگای هەولێر بەتایبەتی بڵاوبكرێتەوە.