Farmanga01.jpg

شاندێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان سەردانی ئینستتیوتی پەی دەكات

Sep 5, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكاروباری رێكخراوەیی و ئالەنگارییەكانی بەردەم رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی شاندێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان سەردانی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانیان كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 5/9/2023 كاتژمێر (9)ی سەرلەبەیانی لە شاری سلێمانی شاندێكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان بە سەرۆكایەتی (بارزان ئەكرەم مەنتك) سەرۆكی فەرمانگە و ئەندامێتی هەریەك لە بەڕێزان: بەرەكات حامد بەڕێوەبەری تۆمار، بارزان سابر بەڕێوەبەری زانیارییەكان، نیگار سدیق بەڕێوەبەری بەدواداچوون، رێژین ئەسكان بەڕێوەبەری وردبینی و كەمال تۆفیق بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی فەرمانگە، سەردانی ئینستییوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدانیان لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستییوتی پەی و ستافی دەستەی كارگێڕی پێشوازیان لێكرا.
لەسەرەتای سەردانەكەدا سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان سوپاس و پێزانینی فەرمانگەی گەیاندە ئینستییوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، كە لەرابردوودا پەی توانیویەتی كاری جدی و باش لەسەر پەرلەمانی كوردستان و دەستە سەربەخۆكان بكات، بۆ ئەم مەبەستە وتی: ئینستییوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان هەڵسەنگاندنی وردی بۆ دەستە سەربەخۆكان كردووە، كە پێشتر كاری لەم شێوەیەمان نەبینییوە، لە وردبوونەوە لە راپۆرتەكان هەست بەكارە سەرنج راكێشەكان دەكەین و جێگەی خۆشحاڵی گشت و چین و تویژەكان بووە كارەكانتان.
دواتریش بە وردی باسی لە كار و چالاكی و پڕۆژەكانی فەرمانگە كرد بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانتر و باشتر كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئاستەنگەكانی خستەڕوو كە لە رابردوودا رووبەروی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش رێگە چارەسەرەكانی لە پێنج تەوەردا خستەڕوو.
لەبەرامبەر سەردانەكەیان بۆ شاری سلێمانی و بەسەركردنەوەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستییوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان سوپاسی شاندی فەرمانگەی كرد، هەروەها كورتەیەك لەكار و چالاكییەكانی رێكخراوەكەی لە رابردوو و پلانی پرۆژەكانی داهاتووی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو، هاوكات چەندین كێشەی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خستەڕوو كە لەرابردوودا رووبەڕووی رێكخراوەكان بۆتەوە.

بۆ بیبینی وێنەكان كلیك لێرە بكە: