ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٢-٧-٢٠٢٣ له یادى سه‌د ساڵه‌ى به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى لۆزان به ئاماده‌بوونى سه‌دان كه‌س له ته‌واوى كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ى كوردستان كۆنفڕاسى هه‌ڵوێستى كوردستان له (١٠٠) ساڵه‌ى ساڵوه‌گه‌ڕى په‌یماننامه‌ى لۆزان لە سویسرا به‌ڕێوه‌دەچێت، کە تیایدا (د. سەروەر عەبدولڕەحمان) سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان تیایدا بەژدارە.
به‌پێى به‌رنامه‌ى كارى كۆمیته‌ى كاروچاڵاكى سه‌د ساڵه‌ى په‌یمانى لۆزان کە وێنەیەکی دەست روانگەی پەی کەوتووە، کۆنفرانسەکە له لایه‌ن كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد رێكخراوه له رۆژانى شه‌ممه، یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له ساڵیادى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونى په‌یمانى لۆزان كوردانى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان له شارى لۆزان له وڵاتى سوسیسرا كۆده‌بنه‌وه.
له رۆژى یه‌كه‌م، دووه‌م و سێهه‌مى كۆنفراسه‌كه زیاتر له (٥٠٠) كه‌س له هه‌ر چوارپارچه‌ى كوردستان له‌كۆنفراسێكدا كه تیادا ژماره‌یه‌ك پانێل له لایه‌ن به‌رپرسانى سیاسى، رۆشنبیران و ئه‌كادیمى كورد له ته‌واوى جێهان ئه‌نجامه نه‌رێنییه‌كانى ئه‌و په‌یمانه گفتووگۆى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت.
هه‌ربه‌پێى كارنامه‌كه، له رۆژى ٢٤-٧-٢-٢٣ ئه‌و رۆژه‌ى كه په‌یمانى لۆزانى تێدا واژووكرا له‌به‌رده‌م هه‌مان ئه‌و هۆڵه‌دا له گردبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى فراواندا ئه‌نجامه‌كانى كۆنفراسه‌كه بۆ راى گشتیى ده‌خرێته‌ڕوو.
وابڕیاریشه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى كۆنفراسه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌و باڵه‌خانه‌ى كه په‌یمانى لۆزانى تێدا واژووكرا، خۆپیشاندانێكى (١٠) هه‌زار كه‌سى به‌ڕێوه‌بچێت و له نێو خۆپیشاندانه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان به شعر و گۆڕ‌انى به‌شدار ده‌بن، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە کوردانی تاراوگە و دڵسۆزانی کورد کراوە بەژداری لە خۆپیشاندانەکە بکەن.
(١٠٠) ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە نێوانی هاوپەیمانانی براوەی جەنگی یەکەمی جیهانی و تورکیای دۆراوی ئەو جەنگە لە لۆزانی وڵاتی سویسرا ڕەوایەتی درایە ڕاگەیاندنی کۆماری تورکیا و دابەشکردنی خاکی کوردستان کە لە چوارچێوەی رێکەوتنامەی سایکس بیکۆ دابەش و پارچە پارچە کرابوو.