272023raport.jpg

ئینستتیوتی پەی لێكەوتەكانی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی لەسەر پەرلەمان دەخاتە روو

Jul 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

 

دوابەدوای بڕیارەكەی دادگەی فیدرالی لە (٢٠٢٣/٥/٣٠) سەبارەت بە نادەستوریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان،سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان لەبری ئەوەی پابەند بوونی خۆیان بۆ بڕیارەكە دەرببڕن، بێدەنگیان هەڵبژارد، سەرباری ئەوەی لەڕووی ئەنجامدانی ئەركەكانیانەوە كەوتنە سوڕی متبوونەوە، كەچی بەردەوامبوون لەسەر وەرگرتنی ئیمتیازاتەكانیان.
شایانی باسە ئینستتیوتی پەی بەمەبەستی بەدواداچوونی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی بڕیارەكەی دادگەی فیدراڵی، هەوڵەكانی چڕكردەوە لەپێناو دروستكردنی فشار لەسەر سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی ئەو پێشێلكارییە یاساییانەی هەن رابگیرێن. لەم چوارچێوەیەدا لە (٢٠٢٣/٦/٢) یادداشتێكی ئاراستەی هەریەك لە (سەرۆكایەتی و سەرجەم ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان) كرد و لە هەمان كاتدا وێنەیەكی بۆ هەریەك لە (سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دادگای فیدراڵی عیراق، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی و سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی خاوەن ئەندام لە پەرلەمانی كوردستان نارد. بەڵام هیچ بەدەنگەوە هاتنێكی یادداشتەكە نەبوو. دواتر لە (٢٠٢٣/٦/٢٠) ئینستتیوتی پەی (٣٤) یادداشتی جیاوازی ئاراستەی هەریەك لە (دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرجەم فراكسیۆنەكان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دادگای فیدراڵی عیراق، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان، دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی) كرد كە ناوەرۆكی هەریەكەیان بەپێی ئەرك و دەسەلاتەكانیان و ئەو داخوازیانەی لەسەریان بوو دەستنیشانكرابوون. دواتریش لە (٢٠٢٣/٦/٢٥) لە یادداشتێكی تردا كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندارەكان و رای گشتی كرابوو باس لەوە كرابوو كە سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان  بە نایاسایی موچەو مینحە و نەسریە وەردەگرن.
بۆ خستنە رووی هەوڵەكانی ئینستتیوتی پەی و ئاستی بەدەنگەوە هاتنی لایەنەكان و رونكردنەوەی رەوشەكە بۆ رای گشتی، لە كاتژمێر (١٢) ی نیوەرۆی رۆژی (٢٠٢٣/٧/٢) لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەگەریدا كە نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون، كۆی هەڵوێستی لایەنەكان و یاسایی بوون و نەبوونیان و رەوتی بەرەو پێشەوە چوونی هەنگاوەكان خرانە روو.

بۆ بینینی وێنەكانی مەراسیمی كۆنگرەی رۆژنامەوانی یەكە كلیك لێرە بكە:
ئەمەش دەقی كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەیە: