Nawynwy.jpg

فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەنامەیەکدا بۆ ئینستتوتی پەی

Jun 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەنامەیەکدا بۆ ئینستتوتی پەی دەڵێ:
ئێمە لە ٦-١١-٢٠٢٢ بەفەرمی موچە و دەرماڵە و نەسریەی فڕاکسیۆن و سەرجەم ئیمتیازاتەکانی تری پەرلەمانمان ڕەتکردۆتەوە و بڕیاریشمانداوە کە خۆمان خانەنشین نەکەین و شوقە و خانوەکانیشمان ڕادەستی سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان کردۆتەوە.
لەبەشێکی نامەکەشدا جارێکی تر جەخت دەکەینەوە کە پەرلەمان هیچ شەرعیەتێکی نەماوەو بەبڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی هەڵوەشاوەتەوە، بۆیە پێویستە بودجەی پەرلەمان ببڕدرێت و سەرۆکایەتی پێشوی پەرلەمان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە بەفەرمی ڕابگەیەنن و سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمیش دەستبەرداری موچە و دەرماڵە و ئیمتیازەکانی تری پەرلەمان ببن.
لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/100044360417409/posts/846272233528116/?mibextid=Nif5oz