Twrkman.jpg

فراكسیۆنە جیاوازەكانی پێكهاتەی توركمان كۆتاییان بەكاری پەرلەمانی خۆیان هێنا لە پەرلەمانی كوردستان

Jun 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

 دوابەدوای ئەوەی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان هەوڵەكانی چڕكردبوویەوە لە فشار خستنە سەر سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و فراكسیۆنە جیاجیاكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان. ئەوە بوو لە 2/6/2023 یادداشتێكی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد و وێنەیەكیشی بۆ هەریەك لە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمدا كردبوو، كە ناوەرۆكی یادداشتەكە بریتی بوو لە چۆنیەتی پابەند بوون بە بڕیارەكەی دادگەو هەنگاوە پێویستەكان كە دەبوو بنرێن.

هەر لەم پێناوەدا لە رۆژی 20-6-2023 بۆ ئەوەی ناوەرۆكی یادداشتی یەكەممان بچێتە جێبەجێكردنەوە، لە (20/6/2023) وەك قۆناغی دووەم نوسراوێكی تایبەتمان بە ناوەرۆكی جیاواز، بەپێی ئەرك و دەسەلاتی هەریەكێكیان بۆ: ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرجەم فراكسیۆنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی، دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ناردووە، بۆئەوەی بە هەموو لایەك بگەینە ئەو ئەنجامەی كە بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوریەی هەیە، پێویستە خالێك دابنرێت بۆ رێگریكردن لەگەندەلی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، كە رێگە دروستەكە ئەوەیە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 ی چاكسازی بەسەر پەرلەمانتارانی خولی پێنجدا جێبەجێ بكرێت لەو رۆژەوەی كە بەهۆی درێژكردنەوەی تەمەنیەوە یاساییبوونی خۆی لەدەستداوە كە رۆژی (6/11/2022)ەو موچەكانیان بەپێی یاسای چاكسازی لەوساتەوە ئەژمار بكرێت. چونكە ئەگەر پەرلەمانێك خۆی ئامادەنەبێت ئەو یاسایانەی دەریكردوون بەسەر خۆیدا جێبەجێیان بكات، ئەی چۆن چاوەڕێی ئەوەدەكات خەڵكی جێبەجێیان بكەن!

دوابەدوای نووسراوەكەی پەی، ئەمڕۆ دووشەممە 26/6/2023 فراكسیۆنە جیاوازەكانی پێكهاتەی توركمان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی دیوانی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، داوا دەكەن ماوەی ئەندامیەتی سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنەكانی پێكهاتەی توركمان و نوێنەریان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەپێی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئێمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەسەریاندا جێبەجێ‌ بكرێت.

Twrkman & PAY

Twrkman & PAY1

Twrkman & PAY2

Twrkman & PAY3