Party1.jpg

فراكسیۆنی پارتی كۆتایی بەكاری پەرلەمانی خۆی هێنا لە پەرلەمانی كوردستان

Jun 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

دوابەدوای ئەوەی ئینستتیوتی پەی هەوڵەكانی چڕكردبوویەوە لە فشار خستنە سەر سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و فراكسیۆنە جیاجیاكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان. ئەوە بوو لە 2/6/2023 یادداشتێكی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد و وێنەیەكیشی بۆ هەریەك لە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمدا كردبوو، كە ناوەرۆكی یادداشتەكە بریتی بوو لە چۆنیەتی پابەند بوون بە بڕیارەكەی دادگەو هەنگاوە پێویستەكان كە دەبوو بنرێن.

هەر لەم پێناوەدا لە رۆژی 20-6-2023 بۆ ئەوەی ناوەرۆكی یادداشتی یەكەممان بچێتە جێبەجێكردنەوە، لە (20/6/2023) وەك قۆناغی دووەم نوسراوێكی تایبەتمان بە ناوەرۆكی جیاواز، بەپێی ئەرك و دەسەلاتی هەریەكێكیان بۆ: ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرجەم فراكسیۆنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی، دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ناردووە، بۆئەوەی بە هەموو لایەك بگەینە ئەو ئەنجامەی كە بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوریەی هەیە، پێویستە خالێك دابنرێت بۆ رێگریكردن لەگەندەلی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، كە رێگە دروستەكە ئەوەیە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 ی چاكسازی بەسەر پەرلەمانتارانی خولی پێنجدا جێبەجێ بكرێت لەو رۆژەوەی كە بەهۆی درێژكردنەوەی تەمەنیەوە یاساییبوونی خۆی لەدەستداوە كە رۆژی (6/11/2022)ەو موچەكانیان بەپێی یاسای چاكسازی لەوساتەوە ئەژمار بكرێت. چونكە ئەگەر پەرلەمانێك خۆی ئامادەنەبێت ئەو یاسایانەی دەریكردوون بەسەر خۆیدا جێبەجێیان بكات، ئەی چۆن چاوەڕێی ئەوەدەكات خەڵكی جێبەجێیان بكەن!

شایانی باسە لەو نامەی كە ئینستتیوتی پەی ئاراستەی فراكسیۆنەكانی كردبوو، رۆژی 26-6-2023 ی وەك دوا مۆلەت دەستنیشانكردبوو بۆ وەلامدانەوە، ئەوە بوو وەك وەلامێك زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لە 26-6-2023 لە كۆنفراسێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەركی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهێنا."

 فراكسیۆنی پارتی 45 كورسی لە پەرلەمانی كوردستان هەیە. زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، لە 01-06-2023ـەوە مووچەی پەرلەمانتارییان رەتكردووەتەوە و داوایان كردووە رێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی مووچەی فراكسیۆنەكە.

 زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەركی پەرلەمانیمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی پێهێنا."

 فراكسیۆنی پارتی 45 كورسی لە پەرلەمانی كوردستان هەیە. زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی، لە 01-06-2023ـەوە مووچەی پەرلەمانتارییان رەتكردووەتەوە و داوایان كردووە رێكاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ راگرتنی مووچەی فراكسیۆنەكە.

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوە كرد ئەوان خوازیاری ئەوە نەبوون كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت، بەڵام بەهۆی ئەو ناكۆكییانەی كە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەسەر پرسی كۆمیسیۆن هەبوون، "بە ناچاری دەستمان برد بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان، دواتر جارێكی دیكە لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان هەوڵماندا هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكەینەوە بەو خواستەی كە ئەوان دەیانەوێت، هەوڵماندا كۆمیسیۆنێك كارا بكەینەوە بەو خواستەی كە دەیانەوێت، بەڵام ناگەڕێینەوە سەر ئەو باسە."

ئەم هەلوێستەی فراكسیۆنی پارتی ئەگەرچی لەكاتێكدایە كە (28) رۆژە بڕیاری دادگەی فیدرالی دەرچووە سەبارەت بە نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، بەلام لەگەڵ ئەوەشدا هەلوێستەكەیان جێگەی پێزانینە.

فراكسیۆنی پارتی لە نووسراوێكدا كە ئەیمڕۆ 26/6/2023 ئاراستەی سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، داوا دەكەن رێكاری یاسایی بگرنە بەر بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشینی ئێمتیزاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان، هەروەها لە1/6/2023 مووچەی پەرلەمانتاری رەت دەكەنەوە ، جگە لە مووچەی خۆیان مووچەی نوێنەریشان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان.

Party & PAY