Azady.jpg

فراكسیۆنی ئازادی وەڵامی نامەكەی ئینستتیوتی پەی دایەوە

Jun 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

  دوابەدوای ئەوەی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان هەوڵەكانی چڕكردبوویەوە لە فشار خستنە سەر سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و فراكسیۆنە جیاجیاكان بەمەبەستی جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان. ئەوە بوو لە 2/6/2023 یادداشتێكی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد و وێنەیەكیشی بۆ هەریەك لە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمدا كردبوو، كە ناوەرۆكی یادداشتەكە بریتی بوو لە چۆنیەتی پابەند بوون بە بڕیارەكەی دادگەو هەنگاوە پێویستەكان كە دەبوو بنرێن.

هەر لەم پێناوەدا لە رۆژی 20-6-2023 بۆ ئەوەی ناوەرۆكی یادداشتی یەكەممان بچێتە جێبەجێكردنەوە، لە (20/6/2023) وەك قۆناغی دووەم نوسراوێكی تایبەتمان بە ناوەرۆكی جیاواز، بەپێی ئەرك و دەسەلاتی هەریەكێكیان بۆ: ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی و سەرجەم فراكسیۆنەكانی خولی پێنجەمی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی، دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان ناردووە، بۆئەوەی بە هەموو لایەك بگەینە ئەو ئەنجامەی كە بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوریەی هەیە، پێویستە خالێك دابنرێت بۆ رێگریكردن لەگەندەلی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، كە رێگە دروستەكە ئەوەیە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 ی چاكسازی بەسەر پەرلەمانتارانی خولی پێنجدا جێبەجێ بكرێت لەو رۆژەوەی كە بەهۆی درێژكردنەوەی تەمەنیەوە یاساییبوونی خۆی لەدەستداوە كە رۆژی (6/11/2022)ەو موچەكانیان بەپێی یاسای چاكسازی لەوساتەوە ئەژمار بكرێت. چونكە ئەگەر پەرلەمانێك خۆی ئامادەنەبێت ئەو یاسایانەی دەریكردوون بەسەر خۆیدا جێبەجێیان بكات، ئەی چۆن چاوەڕێی ئەوەدەكات خەڵكی جێبەجێیان بكەن!

 ئەوە بوو فراكسیۆنی ئازادی سەر بە حزبی شیوعی كوردستان لە 20-6-2023 بە نوسراوی تایبەت وەلامی (ئینستتیوتی پەی)ان دایەوە.

لە خاڵی یەمەمدا هاتووە: تا ئێستا لە پەرلەمانی كوردستان هیچ ئەندامێكی پەرلەمان ئاگادارنەكراوەتەوە بۆ دەستپێكردن بە مامەڵەی خانەنشینی یاخود گەڕانەوە بۆ سەر كاری پێشتری، چونكە برشیاری دەستهەڵگرتن لەكاری پەرلەمانی تا ئێستا لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان نەدراوە، ئێمە تەواوی پەڕاوی پێویستمان ئامادەیە لەگەڵ پوختەی راژە و چاوەڕوانی بڕیاری سەرۆكایەتی پەرلەمانین بۆ دەستكردن بە مامەڵەكردنی پرۆسەی خانەشینی.

لە خاڵی دووەمی وەڵامەكەشدا هاتووە: بۆ بابەتی دەوامكردن بەفەرمی دەوامناكەین، بەڵام جاروبار سەردانی پەرلەمان دەكەین بۆ پرسین لەسەر چارەنووسی دۆخەكە.

لە كۆتا خاڵیشدا سەبارەت بە پرسیاری پەی بۆ وەرگرنی نەسریە بەم شێوەیە وەڵامداروەتە: "نەخێر نەسرییەی ئەم مانگە وەرنەگیراوە".

Azady & PAY