Mydya.jpg

میدیاكان سەبارەت بە راگەیەندراوەكەی ئەنستتیوتی پەی تایبەت بە نایاسایی وەرگرتنی موچە و مینحە و نەسریە سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان چیان وت؟

Jun 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

دوای ئەوەی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رۆژی ٢٥-٦-٢٠٢٣ راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی لە ژێرناونیشانی سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان بە نایاسایی موچەو مینحە و نەسریە وەردەگرن بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا كە كە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و راوێژكاران و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم كەناڵەكان تێردراوە، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاندووە، دوابەدوای بڕیارەكەی دادگەی فیدرالی سەبارەت بە نادەستوریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئینستتیوتی پەی لە ٢-٦-٢٠٢٣ یادداشتێكی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان كرد و وێنەیەكیشی بۆ هەریەك لە سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و دەستەی دەسپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەرێمدا ناردبوو، كە ناوەرۆكی یادداشتەكە بریتی بوو لە چۆنیەتی پابەند بوون بە بڕیارەكەی دادگەو یاسای چاکسازی و هەنگاوە پێویستەكان كە دەبوو بنرێن.
ئاماژەش بۆ ئەوە كراوە، لە ئێستاشدا بەپێی بەدواداچوونمان، ئەو راستیەمان بۆ ئاشكرا بووە کە هەرسێ سەرۆكایەتیەكە بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ پەیوەستبوونی خۆیان بە بڕیارەكەوە دەربڕیوە سەبارەت بە نادەستوریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.
لە دوای راگەیەندراوەكە هەرزوو لەناو میدیاكاندا كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو بەبایەخەوە دەقی راگەیەندراوەكەیان بڵاوكردەوە.

خوێنەران دەتوانن سوود لەم ناونیشانانەی خوارەوە وەربگرن بۆ ئەوەی تەواوی زانیارییەكانیان دەستكەوێت.

بۆ خوێندنەوەی راگەیەندراوەكە كلیك لێرە بكە

* (Radio Nawa): ئینستتیوتی پەی: سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان بە نایاسایی موچە وەردەگرن

* (Westga News): ئینستتیوتی په‌ی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ هه‌میشه‌ باسی چاكسازی ده‌كات، به‌ نایاسایی نه‌سریه‌ و مووچه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران خه‌رج ده‌كات

* (Bwar media): بزانە چۆن پەرلەمانتاران مانگانە زیاتر لە هەشت ملیۆن دینار بە نا یاسایی وەردەگرن؟

* (Xendan): ئینستتیوتی پەی: رێگە دروستەکە ئەوەیە یاسای چاکسازی بەسەر پەرلەمانتارانی ئەم خولەدا جێبەجێ بکرێت

* (Zoom News): د. سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستتیوتی پەی: پێویستە پەرلەمان پابەند بێت بە یاساكانی خۆیه‌وه

* (awene): ئینستتیوتی پەی: په‌رله‌مان‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناڕاستەوخۆ دانیان بەبڕیارەکه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵیدا ناوە

* (Speemedia): ئینستتیوتی پەی: سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان بە نایاسایی موچە و مینحە و نەسریە وەردەگرن

* (نەوەی نوێ): فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەنامەیەکدا بۆ ئینستتوتی پەی

* (7roj): ئینستتیوتی پەی: دەبێت پەرلەمان ئەو یاسایانەی دەریکردون بەسەر خۆیاندا جێبەجێی بکەن

* (Zoom News): سەروەر عەبدولڕەحمان میوانی زوومە و دەلێت، پەرلەمان نەماوە و پەرلەمانتاران مووچە وەردەگرن