وێستگه نیوز-
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند كه دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به ناده‌ستوریبوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به نایاسایی مووچه و مینحه و نه‌سریه وه‌رده‌گرن.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه "دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدراڵی سه‌باره‌ت به ناده‌ستوریبوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، ئینستتیوتی په‌ی له 2/6/2023 یادداشتێكی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد و وێنه‌یه‌كیشی بۆ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمدا ناردبوو، كه ناوه‌رۆكی یادداشته‌كه بریتی بوو له چۆنیه‌تی پابه‌ند بوون به بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌و یاسای چاكسازی و هه‌نگاوه پێویسته‌كان كه ده‌بوو بنرێن".
ئینستتیوتی په‌ی ده‌ڵێت: "له ئێستاشدا به‌پێی به‌دواداچوونمان، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ئاشكرا بووه كه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه (چمنیا) به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به بڕیاره‌كه‌وه ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ناده‌ستوریبوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی یادداشتی یه‌كه‌ممان كه له (2/6/2023) ئاراسته‌مان كردبوو بچێته جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها رونتر له هه‌لوێستی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ین، له (20/6/2023) وه‌ك قۆناغی دووه‌م نوسراوێكی تایبه‌تمان به ناوه‌رۆكی جیاواز، به‌پێی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریه‌كێكیان بۆ: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زیری دارایی، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناردووه، بۆئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌ك بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له‌م بارودۆخه ئابورییه سه‌خته‌دا، پێویسته خاڵێك دابنرێت بۆ رێگریكردن له‌گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، كه رێگه دروسته‌كه ئه‌وه‌یه یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2020 ی چاكسازی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی خولی پێنج‌دا جێبه‌جێ بكرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له (6/11/2022)ه‌وه كه به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نیه‌وه په‌رله‌مان یاساییبوونی خۆی له‌ده‌ستداوه، له‌وساته‌وه موچه‌كانیان به‌پێی یاسای چاكسازی ئه‌ژمار بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێك خۆی ئاماده‌نه‌بێت ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌ریكردوون به‌سه‌ر خۆیدا جێبه‌جێیان بكات، ئه‌ی چۆن چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ده‌كات خه‌ڵكی جێبه‌جێیان بكه‌ن!".
ئینستتیوتی په‌ی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش، كه هه‌میشه باس له چاكسازی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌وه ئێستا كه كۆتایی مانگی شه‌شه هێشتا موچه‌ی مانگی پێنجیان دابه‌ش نه‌كردووه، كه‌چی له هه‌نگاوی یه‌كه‌میاندا به نایاسایی نه‌سریه و مینحه‌ی فراكسیۆنه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیان خه‌رج كرد و له هه‌نگاوی دووه‌میشدا موچه‌و ئیمتیازاته‌كانی په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌میان وه‌ك خۆی خستۆته‌وه خشته‌ی موچه‌وه كه ئه‌مه‌ش پێشێلێكی تری یاسا به‌ركاره‌كانه".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆیان، داواكارین له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، میدیاكاران، چالاكوانان، یاسا ناسان، پارێزه‌ران، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ببینه گروپی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و خواسته یاسایی و جه‌ماوه‌رییه و تا رێكه‌وتی 2/7/2023 چاوه‌ڕێی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كانمان ده‌بین، له دوای ئه‌و كاته‌وه به‌گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتنی وه‌ڵامه‌كان هه‌نگاوی دواترمان راده‌گه‌یه‌نین".
لینكى هه‌واڵه‌كه:
https://westganews.net/dreja.aspx?=hewal&jmara=125953&Jor=1&fbclid