Nawa.jpg

ئینستتیوتی پەی: سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان بە نایاسایی موچە وەردەگرن

Jun 26, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان رایدەگەیەنێت، سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بە نایاسایی موچەو مینحەو نەسریە وەردەگرن.
لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپیەكی بۆ رادیۆی نەوا نێردراوە تیایدا هاتوە، دوابەدوای بڕیارەكەی دادگەی فیدرالی سەبارەت بە نادەستوریبونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئینستتیوتی پەی لە 2/6/2023 یاداشتێكی ئاڕاستەی لایەنەكان كردبوو بریتیبو لە چۆنیەتی پابەند بون بە بڕیارەكەی دادگەو یاسای چاكسازی و هەنگاوە پێویستەكان كە دەبو بنرێن.
راشیگەیاندوە، لە ئێستاشدا بەپێی بەدواداچونمان ئەو راستیەمان بۆ ئاشكرا بوە كە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی (هەرێم و وەزیران و پەرلەمان، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پەیوەستبونی خۆیان بە بڕیارەكەوە دەربڕیوە سەبارەت بە نادەستوریبونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان باسی لەوەشكردوە، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییش كە هەمیشە باس لە چاكسازی دەكەن، لەكاتێكدا بەهۆی نەبونی بودجەوە ئێستا كە كۆتایی مانگی شەشە هێشتا موچەی مانگی پێنجیان دابەش نەكردوە كەچی لە هەنگاوی یەكەمیاندا بە نایاسایی نەسریەو مینحەی فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتیان خەرج كردو لە هەنگاوی دوەمیشدا موچەو ئیمتیازاتەكانی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمیان وەك خۆی خستۆتەوە خشتەی موچەوە كە ئەمەش پێشێلێكی تری یاسا بەركارەكانە.
ئینستتیوتی پەی داواشی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، میدیاكاران، چالاكوانان، یاسا ناسان كردوە ببینە گروپی فشار بۆ جێبەجێكردنی ئەو خواستە یاسایی و جەماوەرییە.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=73766&fbclid=IwAR2KPaWzFlaq0-z9VZDQXgPwHNBHqfZOaKw72sZyjbIUpGnXnj_lQrRC2sA