عەلی حەمەساڵح تەها
لە دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ بەنایاسایی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.. سەرۆک و سەرۆکایەتی پەرلەمان بێدەنگیەکی سەیریان هەڵبژاردوە..
دانیشتنی پەرلەمان ناکەن، هیچ چالاکیەکیان نیە.. میدیای پەرلەمان وەستاوە! تەنانەت ناوی سەرۆک و جێگری سەرۆک بەکارناهێنن!
کەچی!
سەرۆکی پەرلەمان، ئامادەنیە کۆتایی بەخولی پەرلەمان بێنێت و ڕایبگەیەنێت! بۆ پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی موچەو نەسریە بەردەوامەو لە خانوی پەرلەمانن.. کاری پەرلەمانیش ناکەن!
بێدەنگیەکی سەیرە! دادگای فیدڕاڵ بڕیاری بۆ ئەم پەرلەمانە دەرکردوە! کەچی سەرۆکەکەی بەهیچ جۆرێک وشەیەکی لەسەر ناڵێت!