ismaeal.jpg

کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

Sep 8, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

ئەمڕۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ئیسماعیل عەبدوڵڵا ناسراوە بە "ئیسماعیلی سەرای ئازادی" یەکێک بوو لە چالاکڤانەکانی خۆپێشاندانەکانی (17)ی شوبات و بەربژێری گۆڕان بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئیسماعیل عەبدوڵا جگە لەوەی چالاکێکی کۆمەڵایەتی ناسراو بوو لە سلێمانی و هەرێمی کوردستان، هاوکات هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕانیش بوو.

ئیسماعیلی سەرای ئازادی کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیار ٢٠ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ژیاننامەی ئیسماعیلی سەرای ئازادی:

▪️ئیسماعیل عەبدوڵا ئیسماعیل محەمەد
لە دایک بووی شاری سلێمانی لە 1982/12/30.

▪️دەرچووی پەیمانگای (سەردەم)ی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر ، بەشی نیتۆرک 2017 بۆ 2018.

▪️دانیشتوی گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی بوو.

▪️کاندیدی ژمارە 33ی لیستی گۆڕان بوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.