klesha-taza-Hawall.gif

كۆمسیۆن ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند

Sep 21, 2024  |   هەواڵەکانی پەرلەمان 

كۆمسیۆن ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند

رۆژی 21/9/2024 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، لیستی پەسەندكراوی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند.
لیستی پەسەندكراو لە (1191) كاندید پێكهاتووە، كە (823) پیاو و (368) ژن لەخۆ دەگرێت و بەسەر چوار بازنەی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە) دابەشكراوە.

شایانی باسە (1153) كاندید بۆ كورسی گشتی و (38) كاندید بۆ پێكهاتەكان خۆیان بەربژێر كردووە، هەر لەم چوارچێوەیەدا (1072) كاندید لەسەر لیستی پارتە سیاسیەكان و (119) كەسیش وەك سەربەخۆ خۆیان كاندید كۆدووە.


المصادقة_على_قوائم_المرشحين_بالعدد_179.pdf