Speda.jpg

هێشتا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەوام دەكەن

Jun 19, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

سەرۆكی ئینستیتیۆتی پەی: هێشتا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەوام دەكەن و بە نایاسایی واژۆ لەسەر نوسراوەكان دەكەن

سەرەڕای ئەوەی كە دادگای فیدراڵی عێراق پەرلەمانی كوردستانی هەڵوەشاندۆتەوە بەڵام تا ئێستا سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆتا هەڵوێستی خۆی ڕانەگەیاندووە لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و بە نا یاسایی دەوام دەكەن و واژۆ لەسەر نوسراوەكان دەكەن بەناوی پەرلەمانەوه‌.

سەروەر عبدالرحمن ‌سەرۆكی ئینستیتیۆتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان چاودێری كاری پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاران دەكەن بۆ سپێدە رایگەیاند: بەپێی زانیاریەكانی ئەوان سەرەڕای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە بەڵام 600 ملیۆن دینار وەك نەسریە بۆ پەرلەمان هاتووە و نەسریەی سەرجەم فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی دابەشكراوە كە دەستەی سەرۆكایەتی دەرماڵەیەكی 10 ملیۆن دیناری هەیە، سەرەڕای ئەوەی كە ئێستا هیچ و ئیشوكارێكیان لە پەرلەمانی كوردستان نەماوە.

‌سەرۆكی ئینستیتیۆتی پەی لەبارەی دابەشكردنی موچەی پەرلەمانتاری كوردستان لە مانگی پێنجدا كوتی: تا ئێستا دیار نییە كە ئایا ئەم مانگە موچەی پەرلەمانتاران دەدرێت یان نا ئەگەر بدرێت پەرلەمان و حكومەتی هەرێم دەكەونە ژێر كارێكی نا یاسایی كە پێچەوانەی یاسای چاكسازییە كە پەرلەامن خۆی دەنگی لەسەر داوە.

لینكی هەواڵەكە:

https://www.speda.net/index.php/ku/news/kurdistan/84440?fbclid=IwAR0qgt_c2ZOAIHB0V3jyZc_PltGxEiCT6EdWXM4_sPc45R2MbHOeWIIW1ik