Draw.jpg

ئینستتیوتی پەی: دەبێت پەرلەمانتاران لە دوای (2022/11/6)ەوە موچەكانیان بگەڕێننەوە

Jun 4, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی پەی:
دەبێت پەرلەمانتاران لە دوای (2022/11/6)ەوە موچەكانیان بگەڕێننەوە

كۆی موچەكانیان (3 ملیار و 395 ملیۆن) دینارە
درەو:
بەپێی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لە (6/11/2022) ەوە تا ئێستا ماوەی (7) مانگە پەرلەمانی كوردستان نایاساییە، واتە جیاوازی ئەو شەش مانگەی موچەكانیان كە پێویستە بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە سەرجەمی دەكاتە (3.395.300.000) سێ ملیار و سێسەد و نەوەت و پێنج ملیۆن و سێسەد هەزار دینار.
ئەو شەش پەرلەمانتارانەی كە لەدوای (6/11/2022) سوێندی یاساییان خواردووە دەبێت موچەكانیان بگەڕێننەوە كە دەكاتە (102) ملیۆن دینار.
ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەدوای (6/11/2022) ەوە چوار مانگ موچەیان وەرگرتووە كە دەكات (82) ملیۆن دینار.