55.jpg

ئینستتیوتی پەی: پەرلەمانی كوردستان بە بارمتەگیراوە

May 25, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ئینستتیوتی پەی هەوڵی ئەمڕۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە نا پەیڕەوی ناودەبات و دەشڵێت، ئەو ژمارە پەرلەمانتارەی باسی دەکات لەناو هۆڵی پەرلەماندا نەبووە.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ لە بارودۆخێکی ناهەمواردا، پەشێوی و گرژی پەرلەمانی گرتەوە، لە دەرەوەی پەیڕەو و یاساکاندا هەڵسوکەوتی لەگەڵدا کرا. جێگەی داخە ئەم دامەزراوە گرنگە لەلایەن هێزە باڵادەستەکانەوە بە جۆرێک بە بارمتە گیراوە، لەبری ئەوەی ڕۆڵ بگێڕێت لە چارەسەریی پرسە نیشتمانییەکان و بە دامەزراوەیی کردنی هەرێمدا.
باسی لەوەش کردووە، لە گوتاری سیاسی هیچ کام لە لایەنەکاندا ئەوە نابینرێت کە دژ بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بن، بەڵام لە هەمان کاتدا لە کرداریاندا هیچ هەنگاوێک نەبینراوە کە جددی بن لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەکە”.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=581342387481355&id=100068167964907&mibextid=Nif5oz