serchnarehmed1.jpg

شەڕی ئێمە لەسەر چی بوو، شەڕی ئەوان لەسەر چییە!!!

May 23, 2023  |   بیروڕا 

سەرچنار ئەحمەد

 

ئەو شەڕەی ئەمڕۆ ڕویدا لەپەڕلەمانی ماوە بۆ درێژکراوە جیاوازبوو لەو شەڕانەی کەپێشتر ئێمە دەمانکرد لەپەرلەمان و دانیشتنەکانمان پێ ڕادەگرت.
شەڕی ئێمە لەسەر قووتی خەڵک و نەهێشتنی لێبڕینی مووچەو گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەو دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەو کۆتاییهێنان بەقەیرانە دروستکراوەکان بوو، شەڕی ئەمڕۆش لەسەر بەرژەوەندی حزبی بوو.
هەرچەندە دەبوو لەمانگی 12 ی ساڵی 2019 وە کۆمسیۆن کارابکرایەتەوە بۆ ئەوەی ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بکرایە و لە 6/11/2023 پەرلەنتارانی خولی شەشەم سوێندی یاساییان بخواردایە و کۆتایی بەکارەکانی خولی پێنجەم بهاتایە، بەڵام دیاربوو هێزە پێکهێنەرەکانی حکومەت نیازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان نەبوو لەکاتی خۆیدا هەربۆیە یاسای هەڵبژاردن هەموارنەکرایەوەو کۆمسیۆنیش بە ماوەبەسەرچوویی مایەوە، ئێستاش دوای شەش مانگ لەدرێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بەرژەوەندییە حزبیەکانی جووت حزبی دەسەڵات ڕێگرە لە پێکهاتن و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەم نێواندەدا نوێنەری بەناو پێکهاتەکانیش ڕۆڵێکی سلبی بەئاڕاستەی هێزێکی ساسی دیاریکراو لەنێو پەرلەماندا دەگێڕێت، وەدەنگی 11 کورسی پێکهاتەکان تائێستا بۆ هەموو پرسێک لەپەرلەمان لەگەڵ ئەو هێزە دیاریکراوەدابووەو بۆ ساتێکیش لێی لانەداوە کەئەمە هۆکاری سەرەکی گرژی و ئاڵۆزییەکان بووەو باڵانسەکەی بە لاسەنگی هێشتووەتەوە، تاکە چارەسەر بۆ هاوسەنگی بالانسەکە هەموواری یاسای هەڵبژاردنە کە تیایدا ئەم گرفتانە چارەسەرکراوە، بەڵام لەبەر نەبوونی ئیرادەی هەڵبژاردن و چارەسەرنەکردنی گرفتەکان و بیرنەکردنەوە لە میللەت ڕوداوەکان ڕۆژ بەڕۆژ ئاڵۆزتر دەبن و ئاماژەکانیش ئەوەمان پێدەڵێن کە دادگای فیدراڵی کۆتایی بەم ناکۆکیانەبێنێت و دوابڕیار لەسەر پەرلەمانی ماوە بۆدرێژکراوەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدات.