2.jpg

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د: پەرلەمان ساڵێکی بێ دەسکەوتی بەرێكرد

May 8, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە خولی پێنجەم لە دەڵێت: تائێستا بەهۆی درێژکردنەوەی نایاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانەوە 14 پەرلەمانتار دەستان لەکارکێشاوەتەوە".

ئەم ئەندام پەرلەمانە لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نوسیویەتی: شەش مانگ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆتایهاتن بە وادەی یاسایی پەرلەمان، بەڵام لەو شەش مانگەدا پەرلەمان هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە بە ئاراستەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن!! و وانیوەی وەختە زایعەکەشیان لەدەستدا کە ماوەی کاری ئەم خولەیان درێژکردەوە بۆ ساڵێک، بەڵام ساڵێکی بێ دەسکەوت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەهەر ولاتێکدا (14) پەرلەمانتار دەستلەکاربکێشنەوە بەهۆی بەردەوامبوون بەعورفێکی فاسد، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەخۆیدا دەچێتەوەو خۆی دەهێنێتەوە سەرڕێ، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهیچ فشارێک ڕاناچڵەکێ لەبری بەخۆداچوونەوەو داننان بەهەڵەدا هەرخەریکی تۆمەتبارکردنی یەکترن تاکاتێک بەهۆش خۆیان دێنەوە کارلەکارترازاوە،خۆشیان باش دەزانن کە شەرعیەتیان نەماوەو چاوەڕێی دادگای فیدراڵین ئەمڕۆ یان سبەی لەکاریان بخات و هەڵیانبوەشێنێتەوە.

لە كۆتایشدا نوسیویەتی: "تائێستا فراکسیۆنی یەکگرتوو و کۆمەڵ و دوو ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان بەهۆی درێژکردنەوەی نایاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستان لەکاری پەرلەمان کێشاوەتەوە وەک هەڵوێست و ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەو عورفە فاسدەی پەرلەمان کەتەمەنی خۆی بەبێ پاڵپشتی یاسا درێژدەکاتەوە".

 دەقی نووسینەكەی وەكخۆی:

تائێستا بەهۆی درێژکردنەوەی نایاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانەوە 14 پەرلەمانتار دەستان لەکارکێشاوەتەوە.

شەش مانگ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆتایهاتن بە وادەی یاسایی پەرلەمان ،بەڵام لەو شەش مانگەدا پەرلەمان هیچ هەنگاوێکی جددی نەناوە بە ئاراستەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن!!

وانیوەی وەختە زایعەکەشیان لەدەستدا کە ماوەی کاری ئەم خولەیان درێژکردەوە  بۆ ساڵێک ،بەڵام ساڵێکی بێ دەسکەوت.

لەهەر وولاتێک 14 پەرلەمانتار دەستلەکاربکێشنەوە بەهۆی بەردەوامبوون بەعورفێکی فاسد ، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەخۆیدا دەچێتەوەو خۆی دەهێنێتەوە سەرڕێ ،بەڵام هەرێمی کوردستان بەهیچ فشارێک ڕاناچڵەکێ لەبری بەخۆداچوونەوەو داننان بەهەڵەدا هەرخەریکی تۆمەتبارکردنی یەکترن تاکاتێک بەهۆش خۆیان دێنەوە کارلەکارترازاوە،خۆشیان باش دەزانن کە شەرعیەتیان نەماوەو چاوەڕێی دادگای فیدراڵین ئەمڕۆ یان سبەی لەکاریان بخات و هەڵیانبوەشێنێتەوە

تائێستا فراکسیۆنی یەکگرتوو و کۆمەڵ و دوو ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان بەهۆی درێژکردنەوەی نایاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستان لەکاری پەرلەمان کێشاوەتەوە وەک هەڵوێست و ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەو عورفە فاسدەی پەرلەمان کەتەمەنی خۆی بەبێ پاڵپشتی یاسا درێژدەکاتەوە.

 سه‌رچنار ئه‌حمه‌د

8/5/2023