Kurdstan.jpg

لێكەوتە مەترسیدارەكانی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆیەكی كراوەدا

May 5, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

رێكخراوی كوردستان دیالۆگ گۆفتوگۆیەكی كراوە بۆ ژمارەیەك پسپۆر و شارەزا رێكدەخات.

وابڕیارە رۆژی دووشەممە ۲٠۲۳/٥/۸  ‎کاتژمێر (٤)ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی ریستۆرانتی داوا لە شاری سلێمانی رێكخراوی كوردستان دیالۆگ گۆفتوگۆیەكی كراوە بەناونیشانی گفتوگۆی (پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق) بۆ ژمارەیەك پسپۆر و شارەزا رێكبخات.

لە گفتوگۆكەدا (د. سەروەر عەبدولڕەحمان) سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشپێدان بابەتێك لەژێرناونیشانی (لێكەوتە مەترسیدارەكانی دواخستنی هەڵبژاردن بۆ سەر هەرێمی كوردستان) پێشكەش دەكات، جگە لەبەڕێزیان هەریەكە لە (د. عومەر نورەدەینی)، (بڵند دلێر شاوەیس) و (مەشخەڵ كەوڵۆسی) لە گفتۆكەدا بابەتیان دەبێت.